|
(6، 3 %)
هەڵەبجەییەکان
لە وەزیرى تەندروستى ڕازین
وەزیرى تەندروستى، ئایا لە خراپى ڕەوشى تەندروستى هەڵەبجە
ئاگادارى؟
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com
بە پێى دواهەمین ڕاپرسى کە 20 ڕێکخراوى مەدەنى و پیشەى ناو
هەڵەبجەى شەهید پێى هەستاون لە بارەى ئەو فەرمانگە حکومیانەى کە لە
هەڵەبجەى شەهید هەن و لەناو خەڵکى هەڵەبجەى شەهید کە تا چ ڕادەیەک
خزمەت ئەکەن و خەڵک تا چ ڕادەیەک لێیان ڕازییە.یەکێک لەو شوێنانە
بوارى تەندروستیە فەرموون ئەوە جەناى وەزیر و تێڕواننى خەڵکى
هەڵەبجەى شەهید لە سەر بوارى تەندروستى:
پ/ تاچەند لە خزمەتگوزارییە تەندروستەیکان ڕازیت؟
وەڵام1/ زۆر .....................3،6%
وەڵام2/تا ڕادەیەک...............42،93%
وەڵام3/ کەم.....................53،41%
بڕوانە وێنەکە
جەنابى وەزیر من خەمى خەڵکى هەڵەبجەت پێدەگەینم،لە 17 ساڵ تەمەنى
دەستەڵاتى کوردى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید باش
نەبووە،بەپێى ڕاپرسیەک %3 خەڵکى هەڵەبجەى شەهید زۆر لە بوارى
تەندروستى شارەکە ڕازین و 97% هەڵەبجەیەکان لە بوارى تەندروستى
ناڕازین،لێرەوە دەبێت ئەوە بڵێن ئایا پشکى گەورەى بەرپرسیاریەتى و
خراپەکاریەکانى بوارى تەندروستى لەسەر شانى کێییە؟،ئێستا با لە
دکتۆر زریان بپرسین ئەگەر تۆ خزمەتت بە هەڵەبجە کردووە بۆ 97% خەڵک
ناڕازین لە بوارى تەندروستى؟هەست بە چى دەکەیت کاتێک شارێکى
بریندارى وەک هەڵەبجە لە دکتۆر زریان و وەزارەتەکەى ناڕازیبن؟ئەى
ئایا دکتۆر زریان چۆن دەڵێت من خزمەتى هەڵەبجەم کردووە؟چۆن وەڵامى
خەڵکى هەڵەبجەى شەهید دەداتەوە؟ کوا خزمەتەکەت؟با وەزیرى تەندروستى
پاش خوێندنەوەى ئەم وتارەى من ،خزمەتەکانیان بە بوارى تەندروستى
هەڵەبجەى شەهید لەم مینبەرەوە بەخش بکەن، بزانین ئایا ئەوە وەزیرى
تەندروستى کەمتەر خەمە لە دابینەکردنى پێداویستیەکانى هەڵەبجە یان
ئەوانەى بەرپرسن لە هەڵەبجەى شەهید؟
لەساڵى 2000 وە ژمارەى ئەو بریندارانەى بەهۆى چارەسەر نەکردن و
ئاوڕ لێنەدانەوەیانەوە گیانیان لەدەست داوە 50 شەهیدن،ئەوا حەمە
ئەمەین حەمە ساڵەح کە ڕۆژى 7-6 -2008 گیانى لەدەستدا و گیانى پاکى
سپارد و خاڵێکى ڕەشى نا بەناوچەوانى تەواى بەرپرسانى کورد و
ئەوانەى کە سەروەت و سامانى ئەم ووڵاتە تاڵان دەکەن و دەیبەن لە
ئەورووپا بۆ ڕابواردن سەفى ئەکەن و بریندارانى چەکى کیمیاویش هێواش
هێواش بەدەم ئازارەکانیانەوە دەمرن،نەفرەت لە سیستمى تەندروستى
کوردستان و وڵاتی مافیاو جەلاد کە بەرچاویەوە قوربانیەکانى چەکى
کیمیاوى دەمرێت و بە بە بێدەنگى ڕۆژەکان بەڕێ دەکات؟با وەزیرى
تەندروستى لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنە گەندەڵیکەى نێچیر بەرزانیەدا
بپرسێت ئەوەى وەزیرو پەرلەمانتار و مەکتەب سیاسى و سەرکردایەتى و
بەرپرسەکان بۆ ڕابواردن و شەوانى سەرمێز سەرفى ئەکەن چەندە؟بۆ
ناتوانن ئەو دەیان بریندارە بەرنە دەرەوە و چارەسەریان بکەن؟ئێوە
بۆ بیرێک لەوە ناکەنەوە تاکەى خەڵکى هەڵەبجە چاوەڕوانى مەرگى
ئازیزەکانى بێت و بەرپرسانیش لە سەفەرەکانى ئەورووپاوە بێنەوە بە
مانگ و دوو مانگ کارەکانیان جێ بهێڵن کەس نەزانێت بۆچى چووە بۆ
ئەورووپا ؟بۆ کورد یان بۆ ڕابواردن؟
فەرموون ئەوە ئێوە و %97 خەڵکى هەڵەبجە ڕووبەڕووببنەوە بابزانین
ئێوە ناحەقیتان بە هەڵەبجە کردووە یان خەڵکى هەڵەبجە ناحەقى بە
ئێوە دەکات؟
بەڕێز وەزیرى تەندروست وەڵامى ئەم چەند پرسیارە بدەرەوە:
-بە چ حەقێک کارمەندى تەندروستى بۆى نەبێت لەسەر بوارى تەندروستى و
کەم کورتیەکانى قسە بکات؟
-ئایا جەنابت پرۆژەی دەمداخستنى کارمەندانت لە ئەورووپاوە بە دیارى
بۆ وەزارەتى تەندروستى هێناوەتەوە؟
-ئایا دەرخستنى کەم و کورتى بوارى تەندروستى لەلایەن کارمەندێکەوە
سزاکەى فەسڵ کردنە؟
-ئایا تۆ سەراحیەتى فەسڵکردنى کارمەندانت داوە بە بەڕێوبەرە
گشتیەکانى تەندروستى؟
وەڵام وەزیرى تەندروستى وەڵام وەڵام وەڵام وەڵام وەڵام وەڵام
|