شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د
گرفتی سه‌ره‌كی له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌یه‌كان و
خوێندگاو كلتور‌و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه‌یه كه به
چاوی كار‌و پیشه و ماده و برِوا نامه‌وه ته‌ماشای خوێندن
و نووسین و قوتابخانه ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ
ناو ئه‌و حه‌كایه‌ت و قسانه‌ی كه له نێو په‌روه‌رده‌ی
ماڵه‌كانمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ناوه‌ندی
قوتابخانه‌و دامه‌زراوه فێركاری و زانستیه‌كان ده‌بینین
زۆر له خوێندكار و توێژی به ناو روناكبیرانی ئێمه
خوێندن و كتێب و نووسین وه‌ك چرایه‌كی زانستی و خاڵێكی
رۆشنبیرى و مه‌عریفه‌یه‌كی زاتی و خۆیی ته‌ماشای ناكه‌ن
نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ش به‌ڵكو هه‌ندێك جار گاڵته‌ش به‌و
كه‌سانه ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌ست و مه‌رامه
ده‌خوێنن زیاتر به شێوازێكی ته‌سك بینانه و دۆگمایانه
ته‌ماشای خوێندن و به‌های مه‌عریفه‌ت ده‌كه‌ن وا فێر كراون
كه خوێندن شتێكی كاتیه چه‌ند ساڵێك ده‌خاێنێ و به
وه‌رگرتنی برِوا نامه‌یه‌ك یاخود هه‌ر پله و پایه‌یه‌ك
كۆتای پێ دێ .
بۆیه به كورت و مانا داری خوێندن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا
به زۆری له پێناو ماده و ره‌فاهیه‌تی ژیان و مسۆگه‌ر
كردنی ژیانی ئابوریدایه نه‌ك له پێناو رۆشن بیری و
مه‌عریفه‌ی زاتی ئه‌م گوته‌یه‌ش زۆر له هاولاَتیانی
كۆمه‌ڵگا
دانی پێدا ده‌نێن و پێیان وایه كه چاره سه‌ر
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانه و
ژینگه و كۆمه‌ڵگه له لایه‌ك و ده‌سه‌لاَت دار و حكومه‌ت
له لایه‌كی تر قسه له سه‌ر كێشه و قه‌یرانێكی له‌م
جۆره پێویستی به‌پلان و به‌رنامه و رێكخستنێكی قوڵ و
فراوان هه‌یه یه‌كه‌م پێویسته گۆرِانێكی هه‌مه لایه‌ن
به سه‌ر ئه‌و په‌روه‌رده نه‌خۆش و ئیفلیجه‌ی ئێمه‌دا
بكرێ كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژانی تازه پیگه‌یشتنمانه‌وه
وا فێر كراوین كه خوێندن ته‌نها له پێناو به ده‌ست
هێنانی نمره و ده‌رچون له تاقیكردنه‌وه‌كان و پاره‌و
پله و پایه دان
دووهه‌م ده‌كرێ مامۆستاش رِۆڵێكی ئه‌كتیڤ و ئیجابی هه‌بێت
له نێو قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكاندا و به چاوی
نمره و ره‌نگ و ره‌گه‌زه‌وه ته‌ماشای خوێندكار و
قوتابیان نه‌كات به‌ڵكو هه‌ڵ بدات ئاستی هۆشیاری رۆشن بیری
خوێندكار فراوان بكات ئه‌مه‌ش به ِره‌خساندنی كاتی زیاتر
بۆ خوێندكاران تاوه‌كو له ده‌ره‌وه‌ی منهه‌ج خۆیان رۆشن
بیركه‌ن ئه‌و منهه‌جه مردووه نه‌كاته پێوه‌رێك بۆ ئاستی
زیره‌كی و لێهاتوی خوێندكار هه‌ر وه‌ها ئه‌كرێ خوێندكار
خودی خۆی خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی گۆراو و ئیراده‌یه‌كی باش
بێت وه هه‌وڵی خۆ رۆشنبیركردن بدات چ له نێو خودی
وانه‌كان و چ له ده‌ره‌وه‌یشدا نه‌ك ده‌یه‌ها هه‌ڵه و
شتی نا راستی زانستی به سه‌ری دا بچێت له به‌رامبه‌ر
مامۆستاكه‌یدا هه‌ست به هیچ نه‌كات . هه‌ر وه‌ها لایه‌نه
به‌رپرس و حیزبی و حكومیه‌كان كه خۆیان له زۆر شت بێ
ده‌نگ كردوه پێوسته چی دی زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیریه
كانی تر نه‌كه‌نه جێگه‌ی ئارایشتگا و بازاری رازاوه‌ی جل
و به‌رگ وله روی بینا و رێكخستنی ژماره‌ی خوێندكار
قه‌رباڵغی ناو پۆله‌كان به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی نوێی هه‌بێ
بۆیه هێشتا زۆربه‌ی خوێندكارانی ئێمه له نێو خانوی قور
و بینایه‌یه‌كی ته‌نگ و قه‌ڵب دا ( كه‌هاوشێوه‌ی ئه‌شكه‌وت
و ره‌نگی گۆرستان و تاریكایی نێو زیندایكانه ) له
كۆتایدا ده‌كرێ گۆران كاریه‌كی ریشه‌یی ناوه رۆك و
رواڵه‌ت خوازی به سه‌ر كۆی دام و ده‌زگا حكومی و
زانستیكاندا بكرێت و دیارده‌ی به رێخستن وله كۆڵ
كردنه‌وه له ده‌زگا كان و زانكۆ و قوتابخانه‌كاندا بنبرِ
بكرێت به هیوای ئه‌وه‌ین كه ئه‌م نووسینه‌ش ته‌نها
نه‌بێته مۆری كاغه‌ز و وه‌كو نووسینه‌كانی تر به بێ
ئاوردانه‌وه له‌هۆكاری كێشه‌كه به سه‌ری دا بچین 0