شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د
ووشه‌ى خویَندكار به‌وكه‌ساتیه ده‌ووترىَكه‌كاروپیشه‌ى
له‌چوارده‌ورىوسیاقى خویَندن دا ده‌خولیَته‌وه ,هه‌موو
هه‌وڵوكۆششه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه كه‌له‌بوارى خویَندن دا
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیَنیَت وله رِیَگه‌ى خویَندنه‌وه
بگاته ءاستیَكى به‌رز وئامانجیَكى پیرۆز 0
به‌ڵام گه‌ر ته‌ماشایى لایه‌نى په‌روه‌رده وزانستى وبوارى
فیَكارى وژینگه‌ى قوتابخانه‌كانمان بكه‌ین ئه‌وا ووشه‌ى
(خویَندكار)) له‌پیَكهاته وفیكر ولایه‌نى فیزیكى
خویَنه‌ره‌كانمان داتاشراوه وبه‌هیج جۆریَك هه‌ڵگرى
ئه‌وناسنامه جوانه و واقیعیه ورِاستىه نیه ,به‌ڵكو
به‌هه‌موو \شیَوازیَك ده‌یه‌ویَت قووتار بیَت له‌ده‌ستى
ئه‌وناوه به‌رده‌وام ده‌یه‌ویَت به‌كاركرده‌وه ده‌ریبخات
كه‌ئه‌و ته‌سلیمى ووشه‌ى خویَندكارنابیَت
پیَسته به‌شیَوازیَكى رِوون قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین
كه‌بۆچى خویَندكارى ئیَمه ده‌یه‌ویَت له‌ده‌ستى خویَندن
قووتارى بیَت وته‌واوبوونى خویَندن به‌رِزگاربوون
له‌دۆزه‌خ ووبیَزارى ده‌زانىَ 0
پیَش ئه‌وه‌ى باس له گرنگترین ئه‌وهۆكانه بكه‌ین
كه‌وایكردووه خویَندن له‌به‌رچاوى خویَنكارى سووك بووه
پیَیسته ئاماژه به‌كۆمه‌ڵیَك ئاسته‌نگ وكۆسپ بده‌ین
كه‌بوونه‌ته مایه‌ى تیَكدانى نیَوان خویَندكر وخویَندن
ئه‌ویش ئامیَره ئه‌لكترۆنى وته‌كنه‌لۆجیه‌كانه وه‌ك
موبایل وتله‌فزیۆن وئینته‌رنیَت كه‌به‌شیَوازیَكى نادروست
وناسروشتى وئیَجگار بىَتام له‌لایه‌ن زۆر خویَندكاره‌وه
به‌كاردیَن به‌تایبه‌تى موبایل كه‌بووه‌ته ته‌سبیحى
ده‌ستى زۆر له‌خویَندكاران وبه‌شه‌ورِۆژ له‌گه‌ڵیدا
ده‌خه‌ون وده‌گه‌رِیَن وتیَكه‌ڵى ده‌ماره‌كانى خویَنیان
بووه ,ئه‌مه‌ش كاره‌ساتیَكى گه‌وره‌یه وئاسته‌نگیَكى
سه‌خته له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانى پیَشكه‌وتنى خویَندكار
له‌رِووى خویَندنه‌وه ,باشتر وایه لیَره‌دا باوك
كه‌به‌رپسیارى ماڵه‌وه‌یه‌كاتیَك بۆمنداڵیَكى موبایلیَك
ده‌كرِى َئاستى ته‌مه‌نى منداڵه‌كه‌ى له‌به‌رچاوبیَت وهوست
به‌وه بكات كه‌ئایا كرِینى ئه‌و موبایله تا چ ئاستیَك
له‌گه‌ڵ عه‌قڵى ئه‌و خویَندكاره‌یدا ده‌گونجىَ0
هه‌روه‌ها ئامیَرى (ته‌له‌فزیۆن) كه‌وه چۆن فه‌یله‌سوفى
رِۆژئاوایى (جان بۆدریار) پیَى وایه كه‌هركاتیَك
ته‌له‌فزیۆن به شیَوازیَك دروست به‌كار نه‌هیَنرا ئه‌وا
دیَویَكى شه‌رِانیه ,بۆیه ئه‌م ئامیَره وه‌ك باران
وایه كه‌هه‌م درِك وهه‌م گوڵیشت پىَ ده‌به‌خشىَ, دروستى
ته‌ماشاكرن ومامه‌له كرن له‌كاته‌ده‌دایه كه گوڵ
ببه‌خشىَ,ده‌توانین بڵیَن ئه‌م هۆكارانه به‌شیَكن
له‌وهۆكارانه‌ى كه بوونه ته مایه‌ى وه‌رِس بوون
وبیَزارى خویَندكار ودوور خستنه‌وه‌ى له خویَندن ,ئه‌وه‌ش
كه‌په‌یوه‌ندى ه‌به‌كه‌سایه‌تى خویَندكار خۆیه‌وه هه‌یه
ده‌كرىَ خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كى ته‌واو وعه‌قڵیَكى
كۆنترۆڵكراو بىَ وخۆى نه‌داته ده‌ستى ئاره‌زووه
وهه‌وسبازه شیَته‌كانى وده‌كرىَله‌پیَناو سه‌رخستنى له
خویَندن دا زۆربه‌ى زۆربه‌ى ئاره‌زووه دیَوانه‌كانى
بكوژیَت وله‌ناویان بات ,تیَرِوانینى بۆ ده‌وروبه‌ر
رِه‌شبینانه وودۆگمایانه نه‌بیَت وهه‌موو ئه‌و فیَڵ
وواسیته ناعه‌داله‌تیه وبىَ یاساییه ونادادپه‌روه‌رییه
له نمره‌كاندا ده‌كرىَبه‌رامبه‌ر خویَندكار له‌تاقى
كردنه‌وه‌كاندا وجگه له‌وه‌ش نه‌بوونى پلانیَكى گونجاو
سیستمیَكى ریَكخراو نیه بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ
په‌یمانگاكاندا ونرخ بۆ ئاره‌زووى خویَندكار دانانرىَ
هه‌موو ئه‌مانه واى له خویَندكار كردووه كه خاوه‌ن
دیَكى رِه‌شبین وبىَئومیَد بیَت وبه هه‌دووكیانه‌وه
ده‌بنه سه‌رچاوه‌ى بیَزارى بۆ خۆیَندكار 0