|
بیره‌وه‌ری یه‌کانی
زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی
ههد گرده‌وانی 15/6/2008ستۆکهۆڵم
له هه‌ولێری خۆشه‌ویستم ، کتابه‌کی ترم
خوێنده‌وه ، ئه‌ویش بیره‌وه‌ری یه‌کانی مامۆستا زرار سلێمان به‌گ
بوو . له پیره هه‌ولێرێ به‌بێ کاره‌بایی، له جیاتی سه‌یرکردن و
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ت و رۆژنامه،له سایته‌کانی ئینترنێت ،
ناچارده‌بیت ده‌ست بۆ کتابان ببه‌یت وخه‌ریکی خوێندنه‌وه بیت بۆ
ئه‌وه‌ی خۆت له نووستنی نیوه‌ڕۆیان رزگار بکه‌یت . له ستۆکهۆڵم
، ئینترنێت کاتێکی زۆرم له کیس ده‌دا و له کتاب خوێندنه‌وه
تهمهبڵم ده‌کات ، ئه‌گه‌رچی قهڵمان هه‌ر له‌و کتابانه ده‌ده‌م
که ده‌مه‌وێت بیخوێنمه‌وه یا حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی ده‌که‌م .زۆر
جاران به دایکی منداڵانیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر من هه‌ردووچاوم کوێر بێت
و ئیتر بۆم نه‌کریت بخوێنمه‌وه واته مردووم و حه‌ز ناکه‌م یه‌ک
رۆژ زیاتر له دوای کوێر بوون بژیم .حه‌زم لێ نی یه کتاب بۆم باس
بکرێت یان بۆم بخوێندرێته‌وه. حه‌ز ده‌که‌م بۆخۆم سه‌یری بکه‌م و
بیخوێنمه‌وه و سه‌رنجه‌کانی خۆشم تۆمار ده‌که‌م . له بابه‌تی
پێشوو باسی ئه‌و کتابه نازدارانهم کرد بوو که تۆزیان لێ
نیشتووه و خوێنده‌واری له هه‌رێمی کوردستان که‌مه . ئه‌و دوو
زلحیزبه هیچ به‌رنامه‌یه‌کی رۆشه‌نبیری نی یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
روو له رۆژنامه و گۆڤار و کۆڕ و شانۆ و هونه‌ر و خوێندنه‌وه
بکه‌ن به‌ڵام ده‌یان پڕۆژه‌ی بازرگانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دزی تیدا
بکه‌ن . گه‌وره‌ترین کاری گهنجولاوان بێ‌کاری یه به‌ڵام
خزمه‌تکاری سودانی و سۆماڵی و به‌نگلادیشی و ئه‌سیوبی و فلیپینی و
تایلاندی و عاره‌بی له شاره‌که‌م کارده‌که‌ن . ده‌رچووی زانکۆ وا
شه‌قامه‌کان دهپێووی و له سێ کلاسی قوتابیانی ده‌رچووی زانکۆ ،
چوار یا پێنج دانه‌ی کوڕه یا کچه لێپرسیاو وحیزبی کارده‌کات و
ئه‌وانه‌ی تر بۆخۆیان ئه‌گه‌ر کاری تایبه‌ت بدۆزنه‌وه ئه‌وا خۆیان
به شای هه‌ولێر داده‌نێن ، ئه‌گه‌رنا له سه‌ر شه‌قام و له
سوپه‌رمارکێته‌کان ده‌سوڕێنه‌وه .ئه‌و گه‌نجانه له‌شه‌رمی ده‌ست
پانکردنه‌وه له دایک و باوک حه‌ز ده‌که‌ن پشت له‌هه‌ولێر بکه‌ن و
له وڵاتێکی ئه‌وڕوپایی بحه‌سێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کوڕه یان کچه
بتوانێ یارمه‌تی ماڵه‌وه بدات یان هه‌رنا ده‌ستیان له‌به‌ر پان
نه‌کاته‌وه . ئه‌و هه‌مووه گه‌نجه جوانه خۆی دهسوتێنیێ یا
خۆی ده‌کوژێ که‌س بۆیان باس ناکات هۆی چی یه و چاره‌سه‌ری چی یه
.پزیشکه‌کانی ده‌روون ناسی بۆخۆیان پێویستیان به دڵڕاگرتن و
دڵدانه‌وه‌یه .ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌وه‌نده بێزاره هه‌ر ئاوا ده‌کات
ده‌ڵێت ده‌با بمرم که‌چی هیچی له ژیانیش نه‌بینیووه و بێزاری
پێووه دیاره . ئه‌و گه‌نجانه پێیان سهیربووکه ده‌مگووت حه‌ز
ده‌که‌م 300ساڵ بژیم و حه‌ز له مردن ناکه‌م .
باسی جوانی و خۆشی ژیانم ده‌کرد بۆیان و پێم
دهگوتتن خۆیان ببه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی لێخوڕین و
کاره‌ساتدا ژیانتان سهتاحهفتا پارێزراوبێت ، هه‌ندێکم فێره ئه‌و
خۆ به‌ستنه‌وه کرد ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا که پێم ده‌گوتن
خۆتان ببه‌ستنه‌وه { ده‌یان گووت جا بۆ خۆمان ببه‌ستینه‌وه هه‌ر
ده‌مرین با زووتر بمرین باشتره له‌و ژیانه ناخۆشه‌ی تێدا ده‌ژین}
. ئه‌و گهنجهجوانانه پێوستیان به به‌رنامه‌ی ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ست بکه‌ن ئه‌رکی سه‌رشانیانه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان ئاوه‌دان
بکه‌نه‌وه و به‌شداری بکه‌ن له دروست کردنی ئه‌و شاره.
ئه‌وانه‌ی به درۆش راتب له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و ناویان
لێنراوه [فه‌رمانبه‌ری پهنادیواران] له ژیانی خۆیان بێزارن .
خه‌ڵکیان فێرکردووه ئێره‌یی به یه‌کتر به‌رن . دوو نووسه‌ر یا
دوو فه‌رمانبه‌ر یا دوو مامۆستا یا دوو کادیر ...هتد ، هه‌ریه‌که
له ناوچه‌یه‌ک پارچه زه‌وی وه‌رگرتووه له دژی یه‌کتر ده‌خوێنن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی {ئهلف} له ناوچه‌یه‌کی باش وه‌ریگرتووه و{ با}ش
له ناوچه‌کی خراپ یا بڵێن ئه‌وه‌ی ئهلف
چواردهفتهر{40000هه‌زاردۆلار}ده‌کات و ئه‌وه‌ی با هه‌ر دوو
ده‌فته‌ر {20000هه‌زار دۆلار} ده‌کات . جا ئه‌وه‌ی با ده‌یگوت
ئهلف له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌که ده‌ستی تێکه‌ڵاوه بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌م
باشتره یا پیاوی حیزبه و سه‌ر به فڵانه سه‌رکردایه‌تی یه
بۆیه ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه . دۆلار ژماردنیش له کوردستان ناوی
لێنراوه وه‌کو ئوتوموبیل و مۆبایلیش ناوی خۆیان هه‌یه .مام
جه‌لال تاڵه‌بانی و کاکمهسعود بارزانی بوینه مۆبایل وناویان
هه‌یه . سیسرکه و مۆنیکا و مه‌رزیه و عاره‌ب عوسمان بوینه
ئۆتۆمۆبیل و ناویان هه‌یه . ئه‌و مۆبایله‌ی لای من بوو که
{نۆکیا3310]بوو ناوی ببووه [سهرکهسابوون]. کابرای خاوه‌ن
کتابخانه‌ی سه‌یری پێم ده‌هات ئه‌و هه‌مووه کتابه ده‌کڕم و بۆ
ئه‌وڕوپاش ده‌به‌مه‌وه . کتابی چاپکراوی نووسه‌رانم بینی چۆن
هه‌تک کراوه و له‌چاپدراوه‌ته‌وه به‌ڵام به کۆپی کردن و به
چاپی ناشرین ، ته‌نها بۆ پاره په‌یداکردن ، که‌س ناپرسی کێ ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به کۆپی کردن و چاپکردنیان . گۆرانی بێژ
له‌ده‌ست کۆپی کردنی سیدی یه‌کانیان هاواریان ده‌چێته په‌ره‌که‌ی
ئاسمان ، که‌سیش سکاڵایان چاره‌سه‌رناکات و گۆرانی یه‌کانیان
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان پیاسه ده‌کات . به‌رنامه‌ی کۆمپیوته‌ری
کامه‌ت ده‌وێت ، به کۆپی به [نرخی دۆلارێک یا که‌متر له دۆلارێک
، که ته‌نها 1000دینار] به‌ده‌ستت ده‌که‌وێت . که‌س لهوبازاره
ئازاده به‌رپرس نی یه . له پۆسته‌خانه کارمه‌نده‌که پێیی
سه‌یربوو [نزیکه‌ی 140000دینار]هه‌قی پۆست ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
کتابانه ڕه‌وانه‌ی ستۆکهۆڵم بکه‌مه‌وه و که‌چی هیچ [به‌هارات و
که‌نگر و تۆلکه و دیاری ره‌وانه ناکه‌مه‌وه ]. به‌و ئافره‌ته‌م
گووت هه‌ندێک پوولی جوانیش بۆم بخه‌ره نیوان کتابان با بۆ یادگاری
لام بمێننه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ندێک له
جۆری پووله‌کانی هه‌رێمی کوردستانه .ئێستاکه وه‌کو جاران
خه‌ڵک کتابان به‌ده‌سته‌وه ناگریت . جاران شانازیمان ده‌کرد که
کتابه‌کی تازه بهاتبایه [کتابخانه‌ی ته‌ئمیم لای برایانم
ره‌حمه‌تی ئه‌حمه‌د و ئازاد و جومعه ] بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌کمان
ده‌ست بکه‌وێت و له چایخانه‌ی شیرین و مه‌چکۆ و گازینۆی سه‌فین و
شه‌وانی هه‌ولێر نیشانی یه‌کتری بده‌ین و هه‌ریه‌که‌ش نۆره‌ی خۆی
بۆ بگرتبایه بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێنیته‌وه . هه‌نووکه که باسی
کتابانم ده‌کرد هه‌تا ئه‌و براده‌ره کۆنانهشم ئه‌وه‌نده به‌و
هه‌ستوسۆزه باسی کتابیان نه‌ده‌کرد و هه‌واڵی خوێندنه‌وه و
ده‌رچوونی به‌رهه‌می تازه‌یان نه‌ده‌کرد . بۆ ئه‌وه‌ی کۆستی دڵم
دابمرکێنم زیاره‌تی پهڕتوکخانهکهی مامۆستای نووسه‌ر [ممتاز
حه‌یده‌ری]م کرد و ماوه‌یه‌ک تێیدا حه‌سامه‌وه .کاک ممتاز هه‌ر
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی په‌ڕتووکه و ئێستاکه‌ش گۆڤارێک ده‌رده‌کا
به ناوی کوردستان 21.
مامۆستا { زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی }
کتابه‌که‌ی به‌ناوی {بیره‌وه‌ریه‌کانم له ساڵانی 1943 ــ 1977 دا}
به تیراژی 2000 دانه ، له [چاپخانه‌ی ره‌هه‌ند ـ سلێمانی] که
[ژماره‌ی سپاردنی [985]له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ــ هه‌ولێر
پێدراوه] ، چاپکرد و بڵاوکرده‌وه . ره‌نگه تاقه کتاب بێت که
له بازاردا به نرخی خۆی ده‌ستت ناکه‌وێت و نه‌ماوه . ده‌بێت
خه‌ڵک بناسیت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێره‌وه‌ی مێزه‌کان بۆت په‌یدابکه‌ن و
به نرخێکی قاچاغچیانه واته چه‌ند قاتێک له نرخی خۆی گرانتر
ده‌ستت که‌وێت . ئه‌وه بۆ بازاری نووسه‌ر کارێکی باشه و ئه‌گه‌ر
قازانجه‌که بکه‌ویته گیرفانی نووسه‌ر ، شتی باشه . به‌ڵام
ره‌نگه هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه قازانجی لێبکه‌ن که له بازاری ڕه‌شدا
ده‌یفرۆشنه‌وه. مامۆستا زرار بۆخۆی باسی ژیانی خۆی و خێزانی و
مه‌لا مسته‌فای بارزانی و کۆماری دیموکراتی کوردستان و گه‌لێک شتی
کردووه . کتابه‌که‌ی کردۆته [دوازدهبهش] و پێشه‌کی و ئه‌لبومی
وێنه‌کان . سه‌رجه‌می[ 506 ]لاپه‌ڕه‌ی فوڵسکاپه . ئه‌و کتابه
گوایه ماڵی بارزانی و پارتی ناره‌حه‌ت کردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر
کتابه‌که داگرتووه و لهبازاریان کڕیووه و هه‌ڵیانگرتۆته‌وه .
هه‌ر دوای بڵاوبونه‌وه‌ی کتابه‌که‌ی ، نووسه‌ر مامۆستا زرار
که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه و نارنجۆکێک فڕێدرایه ماڵه‌که‌یان ،
به‌ڵام شوکور خۆی و که‌سوکاری سه‌لامه‌ت بوون . بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که به‌راست و دروستی بمێنێته‌وه ، وا له خواره‌وه
ده‌قی هه‌واڵه‌که‌شم بڵاوکردۆته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بزانێت .
مامۆستا زرار وای له لاپه‌ڕه 476 ی کتابه‌که‌ی نووسیووه : {
سوپاس و پێ‌زانین }
{{ به دڵێکی پڕ له سۆزه‌وه سوپاسی هاوڕێی ئازیز
و تێکۆشه‌ر ، نووسه‌ر و ئه‌دیبی به توانا مامۆستا (جه‌لال ده‌باغ
) ده‌که‌م ، که ئه‌رکی به‌سه‌ر داچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتی
چاپکردنی ئه‌م کتێبه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی ، که توانی توانا و
شاره‌زایی خۆی به‌کار بهێنی بۆ زیاتر جوان کردنی ئه‌م په‌ڕتووکه
له ڕووی زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بیه‌وه ، که شوێن په‌نجه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌م په‌رتووکه‌وه دیاره ، دووباره له دڵه‌وه سوپاسی
ده‌که‌م . له‌گه‌ڵ ڕێزمدا .... زرار سلێمان ده‌رگه‌ڵه‌یی 5/10/2003
}} .
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر مامۆستا زرار بناسێت وا
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی له ژیاننامه‌ی ده‌نووسمه‌وه که له‌به‌رگی
دواوه‌ی کتابه‌که‌ی چاپی کردووه .{{ [نوسه‌ر له چه‌ند دێڕێک دا]
له
ساڵی 1927 له گوندی ماویلیان سه‌ر به قه‌زای ڕواندز له‌دایک
بووه ...له مانگی 4/1946 له ڕیزی سوپای عێراق ڕای کردوه ، له
زارگه‌لی عه‌لی به‌گ کۆمه‌ڵێک چه‌کی بردون و چۆته ڕیزی سوپای
میللی کوردستان له مه‌هاباد . دوای تێکچونی کۆماری کوردستان له
کۆتایی ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆماری کوردستان
ڕووبه‌ڕووی سوپای هێڕش هێنه‌ر وه‌ستاوه و هه‌تا 17/4/1947
له‌وێوه له‌گه‌ڵ بارزانی مسته‌فا به‌ره‌و سۆڤیه‌ت ڕۆیشتوه زیاتر
له دوازده ساڵ له سۆڤیات بووه ، ده‌رچووی زانکۆی ئاسیای
ناوه‌ڕاسته ، پسپۆڕه له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان . له ساڵی
1959 گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشتمان له ڕواندز بۆته مامۆستا ، له دوای
ههڵهگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول له کاردهرکراوه وه‌ک پێشمه‌رگه له
زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی به‌رگری له خاک و نیشتمانه‌که‌ی به‌شداری
کردوه به‌تایبه‌تی له شه‌ڕه‌کانی سپیلک ساڵی 1963 کوڕه‌ک 1965
هه‌ندرێن 1966 . له دوای ڕێکه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970
گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رکار له هه‌ردوو کۆنگره‌ی هه‌ولێر و به‌غدای
یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستانی به‌شداری کردوه . له ساڵی 1973
له کاتێکدا حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان ڕێک که‌وتون چۆته
به‌غدا ، به‌ڵام له‌و ده‌مه‌وه په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعییه‌وه
نه‌ماوه . له ساڵی 1979 گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر خۆی نه‌داوه‌ته
ده‌ست به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به کورده نیشتمان په‌روه‌ره‌کان
هه‌بووه ، له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 به‌شدارییه‌کی
کاریگه‌ری هه‌بووه له‌ته‌ک پێشمه‌رگه‌کانی حزبی شیوعی له
ڕزگارکردنی هه‌ولێر و که‌رکوک . ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی به‌ره‌ی
کوردستانی بووه له سۆران وه‌کو نوێنه‌ری حزبی شیوعی ، له
ڕێکوپێکی کاره‌کانی به‌ره ده‌ورێکی باشی هه‌بووه . له ساڵی 1993
له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆته
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و دواییش بووه به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی کار هه‌تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و پارته . له زۆربه‌ی
گۆڤار و رۆژنامه‌کانی کوردستان و عێراق وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی
مێژویی و سیاسی بڵاوکردۆته‌وه . نامیلکه‌یه‌کی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی
میرانی ده‌رگه‌ڵه بڵاو کردۆته‌وه ، چه‌ندین ده‌ستنوسی تریش تاکو
ئێستا به چاپ نه‌گه‌ییون .}}.
هیوادارم ته‌مه‌نی مامۆستا زرار درێژ بێت و ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی
له‌لای ماوه بڵاویان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه سوودی
لێوه‌ربگرن و په‌ڕتوکخانه‌ی کوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکات . هه‌ر
نووسین و ده‌ستنووسێک بڵاو بکرێته‌وه ، بۆ مێژوونوسانی
گه‌له‌که‌مان سوودبه‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێژووه‌کی راستوڕه‌وان
بۆ ئه‌و میلله‌ته به‌سته‌زمانه بنووسرێته‌وه . ده‌بێت له
هه‌رێمی کوردستان ئازادی نووسین فره‌وان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی
نووسه‌ره‌کان بتوانن به ئازادی خۆیان شته‌کانیان بنووسنه‌وه .
جاره‌کی تر پڕ به‌دڵ سوپاسی شاعیری تێکۆشه‌ر مامۆستا هاوڕێ
ئه‌حمه‌د دڵزار ده‌که‌م که ڕۆژی 2/5/2008 ئه‌و کتابه‌ی پێشکه‌ش
کردم و منیش وه‌کو دیاری یه‌کی ئه‌و تێکۆشه‌ره له‌گه‌ڵ خۆم
هێناوه سوێد .
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر زانیاری په‌یدا بکه‌یت ده‌توانی
سه‌یری ئه‌و سایتانه بکه‌ی :
http://www.klawrojna.com/content/view/13619/182/
http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=news&id=8579
http://www.jehansat.com/news.php?readmore=210
|
نارنجۆكێك فڕێدرایه ماڵێكه‌وه
|
 |
 |
چه‌ند
كه‌سێكی نه‌ناسراو له سۆران نارنجۆكێك فڕێده‌ده‌نه
ماڵێكه‌وه
PUKmediaئیسماعیل
شه‌مزینی 14:06:49 2007-12-12
كاژمێر 7:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه نارنجۆكێك
فرێده‌درێته ماڵی "زرار سلێمان
به‌گ" كه‌سایه‌تی ناودار له‌قه‌زای سۆران، به‌ڵام جگه
له زیانی ماددی، زیانی
گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه شادمان كوڕی ناوبراو پێی راگه‌یاندین:
ئه‌و كاره كارێكی تێكده‌رانه بووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی
ئه‌و كاره‌یان كردووه
مه‌به‌ستیان تێكدانی ئاسایشی قه‌زای سۆرانه، ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه ئه‌وان كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه‌و گومانیش
له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌ن، ته‌نها
ئه‌وه نه‌بێت كه خه‌ڵكێكی ئاژاوه‌گێڕ ده‌یانه‌وێت
باری ئه‌منی قه‌زاكه له‌رێگای
ئه‌و كاره ترسنۆكانه‌وه تێكبده‌ن. |
|