عه‌دنان سه‌یدحسێن
adnansaedhusen@yahoo.com
جیهان چاوه‌رِوانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكایه ، سه‌رۆكێك بۆ
چوارساڵی داهاتوو رِێبه‌رایه‌تی به ده‌سه‌ڵاترین وڵاتی
جیهان ده‌كات و فه‌رمانداریی گه‌وره‌ترین سوپای جیهان
ده‌بێت كه له زیاتر له (100) وڵات‌دا یه‌كه
سه‌ربازیه‌كانی جێگیره. دۆستانی ئه‌مریكا ، دوژمنانی
ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان
به ئه‌مریكاوه نیه و سه‌دان هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌و
وڵاته‌وه دوورن به شه‌وقه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌رِوانن .
سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا كه له كۆتایییه‌كانی
ئه‌مساڵدا و له‌مانگی نۆڤمبه‌ردا دیاری ده‌كرێت
ده‌ستنیشانكردنی تاوه‌كو ئه‌مرِۆ له نێوان سێ كه‌سدا
ماوه‌ته‌وه و كێبرِكێیه‌كی توندی له گروپی
دیموكراته‌كاندا هه‌ڵگیرساندووه ، كێبرِكێیه‌كه له
نێوان رِه‌ش پێستێكی به رِه‌گه‌ز كینیدایه كه به
ته‌مایه گۆرِانێكی گه‌وره له سیاسه‌تی ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا دروست بكات له‌گه‌ڵ خانمێكی
ئه‌رستۆكراتی كه پێشتر به هاورِێیه‌تی مێرده‌كه‌ى
ته‌مه‌نێكیان له كۆشكه سپیه‌یه‌كه‌دا به سه‌ر بردووه
له به‌رامبه‌ریشدا كۆنه ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی له
به‌ره‌ى كۆمارییه‌كاندا به نیازی گلدانه‌وه‌ى كلیلی
كۆشكه سپیه‌كه‌یه له ده‌ستی حزبه‌كه‌یدا و ئه‌یه‌وێت
به پێشینه سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه ئه‌و وڵاته به‌رِێوه
ببات بۆ گه‌رِاندنه‌وه‌ی عیزه‌تی ئه‌مریكاییه‌كان
(هه‌روه‌كو خۆی بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات).
هه‌موو جیهان چاوه‌رِوانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكایه نه‌ك
به‌ته‌نها ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رۆكی داهاتوو چاره‌نوسیان
دیاری ده‌كات به‌ڵكو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه دووراو دوور
سیاسه‌تی ئه‌مریكایان به سه‌ره‌وه نیه موتابیع
چاوه‌رِوانی ئه‌نجامن. وڵاتانی چوون (عیراق ، ئه‌فغانستان
) رِاسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكادایه و حكومه‌تی
ئه‌و وڵاتانه‌ش له ژێر گوشاری ئۆپۆزسیۆندا به هیوای
دیاریكردنی واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكان له
وڵاته‌كانیان پارته‌كه‌ی پارك ئۆباما‌و هیلاری كلینتۆن كه
زۆرینه‌ى كۆنگرێسیان به‌ده‌سته له چه‌ند رِۆژی
رِابردوودا له رِێگه‌ى كۆنگریسه‌وه پرۆژه‌ی دیاریكردنی
واده‌ى كشانه‌وه‌ى سوپایان قبوڵكرد كه دیاریكردنێكی نا
ئیلزامیه‌و ده‌بێت سوپا له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا
بكشێته‌وه ، له‌كاتێكدا جۆن ماكین داوای كردووه ساڵی
كشانه‌وه‌ى سوپا له عیراق (2013) بێت ، ئه‌مه‌ش گۆرِانێكی
فراوانه له دیده نیگای كاندیده‌كاندا بۆ مه‌سه‌له‌ى
عیراق و له‌لای خۆیه‌وه له عیراقدا لایه‌نگیر و دژیان بۆ
په‌یدا ده‌بێت.
( ئێران ، سوریا ، ڤه‌نزویلا ، كوبا...) ده‌یان وڵاتی تر
رِۆژانه له ژێر هه‌رِه‌شه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازین له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه كه بێگومان كه‌سایه‌تی سه‌رۆك داهاتووی
ئه‌مریكا ئه‌وه دیاری ده‌كات كه ئایا له‌واده‌ى
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا گورزی سه‌ربازی بوه‌شێنرێت به
تایبه‌ت له ئێران و سوریا كه به‌ربه‌ستێكن له
به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی گشتی ئه‌مریكادا به‌سه‌ر
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌و رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاستیش
جێگه‌ى گرنگی ئه‌مریكاییه‌كانه هه‌ر كه‌سێك سه‌رۆك بێت
ناتوانێت ئه‌و هێڵه سوره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
وڵات ببه‌زێنێت ، سوپاش پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌و وڵاته‌یه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست گرنگه‌و بوونی
سوپا له ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت گرنگه‌و كشانه‌وه‌ى
یه‌كجاره‌كی مایه‌ى لێدوانه به‌ڵام گورزی سه‌ربازی
ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌دایه .
(Bradely L.Bowman ) مامۆستای ئه‌كادیمیه‌ى سه‌ربازی ئه
مریكی و هاوكاری ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانه
بۆ مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دواهه‌مین كتێبیدا
باس له بوونی سوپا له رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و
مانه‌وه‌ى ده‌كات بومان له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت
سه‌ره‌رِای پارێزگاری له ئیسرائیل و په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی میانرِه‌ودا نهێنی
جه‌ختكردنه‌وه له‌مانه‌وه‌ى سه‌ربازی ئه‌مریكا له
رِۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ :
1_ گرنتی ناردنی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ
ئه‌مریكا ، ئاشكراشه سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌ره‌و
كه‌مبونه‌وه ده‌چن و گرنتی وڵاتانی كه‌نداو كه (57%) ی
یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان و (41%) ی یه‌ده‌گی گازی سروشتی
جیهان و له به‌رده‌ستدایه واته گرنتی دابینكردنی وزه
بۆ سه‌د ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌مریكیه‌كان.
2- پاراستنی ژێر خانی ئابووریی وڵاتانی سه‌ربه ئه‌مریكا
له هێرشی تیرۆریستی و ده‌ستی ده‌ره‌كی .
3- پاراستنی رِێرِه‌وه ده‌ریاییه‌كان بۆ نمونه (52%) ى
بازرگانی جیهانی له گه‌رووی هورمزه‌وه‌یه كه له
به‌رده‌ستی ئێران و رِێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو
قاعیده‌دایه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هێرشكردنی هه‌یه.
سه‌ره‌رِای ئه‌و دوو گروپه‌ى كه باسمان كردن ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه رِاسته‌وخۆ سیاسه‌تیان په‌یوه‌سته به
ئه‌مریكاوه به‌شێكی تری وڵاتان گرنگییه‌كی زۆر به‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌ى ئه‌مریكا ده‌ده‌ن له‌وانه‌ش وڵاتانی
ئه‌وروپی ئه‌مه‌ش به‌رڕی شاره‌زایان بۆ دوو هۆكار
ده‌گه‌رِێته‌وه :
1- سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی بوش و هه‌ڵگیرساندنی دوو
جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانستان ، گوێنه‌دان به رِای گشتی
جیهانی كه ئه‌مه‌ش وای كرد بوش له‌لای ئه‌وروپییه‌كان
وه‌كو كاوبۆیه‌ك وێنا بكرێت كه ته‌نها
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له پێش چاوه بێ گوێدانه
ده‌وروبه‌ر.سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌ى له دوای یانزه
سێپته‌مبه‌ره‌وه كه له سه‌ر گریمانه‌ى ئه‌بێت
له‌گه‌ڵمان بیت یان دوژمنمان بیت خۆی بنیاتناوه واتا
دابه‌شكردنی جیهان به‌سه‌ر دوو گروپی خه‌یر و شه‌رِدا كه
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌ریه‌ك له
هیلاری (به‌هۆی پێشینه‌ى مێرده‌كه‌یه‌وه كه‌كه‌سێكی
خۆشه‌ویست بووه له ئه‌وروپادا) و ئۆباما ته‌نانه‌ت
ماكینیش به‌لایانه‌وه له بوش باشتر بێت .
2- تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی رِه‌ش پێستی غه‌یره ئه‌مریكی
كه به بنه‌چه كینیه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسڵمانه
كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له ئه‌مریكادا رِوو ده‌دات
، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی كه به
هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی كۆچه‌رییان تێدایه بۆئه‌وه‌ى بێنه
ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسادا كه
به ملیۆنه‌ها كۆچه‌ری به رِه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب و
ئه‌فریقیان تێدایه.