چۆن بەشێکى زۆرى مێشکمان بەکاربهێنین



ئەرکان دارا رەشید
لەم سەردەمە دا و لەجەنجاڵ بوونى ژیانء فراوان بونى ژیانەکانى مرۆڤدا زۆرینەى مرۆڤەکان نزیکەى (10%) ى تواناکانى هزر مێشکیان دەخەنە کار هەرلەبەر ئەمەشە خەڵى گلەیى لەمێشکى خۆیان دەکەنء ءبێ تواناى خۆى لەبوارەکان دەخاتە ڕو ، بەبێ ئەوەى بزانێت توانایکى باشى هەیەو بەکارى ناهێنێت ، وەهەرلەبەر ئەوەشە کە کردارەکانى (دانەوەو وەرگرتنءپاراستن) ى زانیاریەکان وەکو پێویست نەبێت ، بۆیەدەڵێم ئەگەر هاتوو ئێمە ڕێگەى دروست بگرینە بەر ئەوە دەبینە خاوەن بیرێکى تیژو زانیاریکەى زۆرمان دەست دەکەوێت ، بەکەمترین کاتء بەکەمترماوە زانیارییەکى زۆرمان دەست دەکەوێت ، وەهەروەها لەماوەیەکى کەمدا بە خێرایى لە زانیارییە نوێیەکان تێدەگەیت ، وە لەنەخۆشىء لەیادچوونەوە لە(بیر چوونەوە) ڕزگارت دەبێت ،
وەرگرتن لەهزرى خۆتدا بەکار بخە :
چۆن زانیارى وەردەگریت ! دوو ڕێگاى گرنگ هەیە بۆ زانیار وەرگرتن ..
1. تێبینى وورد :. ئەگەرهاتوو لەکاتى وەرگرتنى زانیارى بەووردى تێبینى بکەین بۆنمونە :ئەگەرهاتوو ناوى کەسێکیان پێ وتین سەرنج بدە لە (ناوەکەى ، ڕوخسارى ، بڕوانامەکەى ، شێوازى جولانەوەى ، شێوازى قسەکردنى ، بەرزى باڵاى ، کاتى لەدایک بوونى ) .
2- گرنگى پێدان :.ڕۆژانە ئێمە بەملیۆنەها زانیارى بەدەستمان دەکەێت دەتوانیت تەنها ئەوانە بەکار بهێنى کە کەجێگەى گرنگى پێدانە .


 

 

سه‌ره‌تا