|
ئه‌زمونی شكست
محمدحسین
تیَگه‌یشتنی مرۆڤ بۆشكست و دۆرِانه‌كانی ژیانی به‌شیَكی گرنگ و
بنه‌رِه‌تی هۆشیاری ئه‌و كه‌سه‌مان نیشانئه‌دات به‌رامبه‌ر
رِه‌هه‌نده‌كانی تر‌ى ژیانی , ئه‌وه‌ى له‌ساته‌وه‌ختی دۆرِانه‌كاندا
مرۆڤ به‌كاردانه‌وه‌كانی نیشانی ئه‌دات ویَنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ى
ته‌وای كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌یه . پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه , چۆن
له‌گه‌ڵ دۆرِاندا مامه‌ڵه ئه‌كه‌ین ؟ ئایا وه‌ك رِاستیه‌ك قبوڵى
ئه‌كه‌ین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌زمون و په‌ندی لیَوه‌ربگرین , یان
كه‌له‌رِه‌قانه بازی به‌سه‌را ئه‌ده‌ین و واخۆمان نیشان ئه‌ده‌ین
كه هیچ گرفتیَكمان نیه و هه‌موو شته‌كان به‌باشی ئه‌رِوات .
دیاره كه‌س حه‌ز له شكست و دۆرِان ناكات , كه‌سیَك نیه بتوانیَت
بیَزارى و نیگه‌رانی خۆى بشاریَته‌وه له‌و ساتانه‌ی وه‌ك دۆرِاو
له‌پرِۆسه‌كان دیَته ده‌ره‌وه , هه‌موومرۆڤیَك كه له بونی خۆى
رِائه‌میَنیَت , وائه‌زانیَت له‌بنه‌رِه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ر بۆئه‌وه
كراوه به‌رده‌وام سه‌ركوتوو بیَت , قه‌ت نه‌دۆرِیَت و شكستى خۆى
تاقی نه‌كاته‌وه , به‌ڵام ژیانی واقعی به‌جۆریَكی تره و زۆر جار
شتیَكی تر‌ى نیشان ئه‌دات , ئه‌نجامی كاره‌كانی به‌جۆریَك
ئه‌كه‌ویَته‌وه ئه‌و به‌شكسته‌وه لیَی ده‌ر ئه‌چیَت , تائیَره
شتیَكی ئاساییه , مرۆڤ به‌سروشت وه‌هایه و هه‌میشه حه‌زی
له‌سه‌ركه‌وتنه , به‌ڵام بیَ گومان هیچ كه‌سیَك نیه له‌م دنیادا
له‌هه‌موو كات و شویَنیَكدا و له‌هه‌موو كاریَكیدا هه‌ر
سه‌ركه‌وتوو بیَـت , مرۆڤیَك نادۆزینه‌وه ته‌واوی ژیانی هه‌ر
سه‌ركه‌وتن بیَت , هه‌میشه ئیَمه له‌شویَنیَكدا تیَك ئه‌شكیَین
بۆئه‌وه‌ى له‌شویَنیَكی تردا سه‌ركه‌وتوو بین , له‌بواریَكدا توشى
نائومیَدی ئه‌بین ئه‌وسا رِوئه‌كه‌ینه بواریَكی تر بۆئه‌وه‌ى
خۆمانی تیا بدۆزینه‌وه . چیرۆكی ژیانی هه‌ر مرۆڤیَك پرِه له‌شكست
و سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دواى یه‌ك , هیچ سه‌ركه‌وتنیَك نیه كه
به‌شویَن تاڵى شكستیَكی نائومیَدكه‌ردا نه‌هاتبیَت , هه‌میشه
شكسته‌كانیش به‌شیَوه‌ى كوتوپرِى و چاوه‌رِواننه‌كراوییه‌وه
surprise له‌ژیانی رِۆژانه‌ماندا خۆیان مه‌ڵاسداوه . هیچ
داهیَنه‌ر و بلیمه‌تیَكی ئه‌م جیهانه نادۆزینه‌وه كه گریَى
چه‌ند شكستیَكی قوڵى ژیانی خۆى نه‌بردبیَته گۆرِه‌وه , ئۆرهان
پاموك له‌ویَنه‌كیَشاندا شكست دیَنیَت ئه‌وسا رِوئه‌كاته رِۆمان
نوسین و ئه‌بیَـته داهیَنه‌ریَكی گه‌وره‌ى بواره‌كه , ئه‌رنست
هه‌مه‌نگواى دواى برینی خۆشه‌ویستیه‌كی تیَكشكاو ئه‌بیَته
داهیَنه‌ریَكی گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بی جیهانی , ئه‌مه چیرۆكی ژیانی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌ئیَمه وه‌ك داهیَنه‌ر و به‌هره دار و
سه‌ركه‌وتوو ته‌ماشایان ئه‌كه‌ین ..
كه‌واته گرفتی ئیَمه له‌وه‌دا نیه كه‌شكست دیَنین , بڵكو
كیَشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و گریَ ده‌رونیه نه‌خۆشه‌دا هه‌یه كه
رِیَگه‌مان پیَ نادات دان به‌شكسته‌كاندا بنیَین , داواى لیَبوردن
بكه‌ین , ناهیََڵیَت سه‌ر به غرورى نه‌خۆشانه‌مان نه‌وی بكه‌ین و
ئه‌و بواره جیَ بهیَڵین كه ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنمان تیایدا
لاوازه , بۆئه‌وه‌ى بچین له‌شویَنیَكی تر‌و بواریَكی تردا كه
له‌گه‌ڵ و زه‌وق و توانایى و سه‌لیقه‌ى ئیَمه‌دا ئه‌گونجیَت
بۆسه‌ركه‌وتن بگه‌رِیَین .
ئه‌م نه‌گبه‌تیه لاى دوو تویَژی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌زه‌قی و
رِونی دیاره : یه‌كه‌میان ئه‌نتلجنسیای كوردیه .
دووه‌میش سیاسیه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌یه .
ئه‌وكاته‌ى لیستى ناوی ئه‌وكه‌سانه بڵاوكرایه‌وه كه
به‌قه‌ڵه‌مه‌كانیان رِۆڵیان هه‌بوو له‌خۆشكردنی ئاگرى شه‌رِى
ناوخۆدا , هه‌مووان چاوه‌رِیَى په‌شیمانی نوسین و داواى لیَبوردن
كردن بووین , كه‌چى نه‌ك هه‌رشتی وامان نه‌بینی به‌ڵكو به‌شیَكی
زۆریشیان هه‌ر ئاماده‌نه‌بوون له‌هه‌ڵویَسته هه‌ڵه‌كه‌یان
پاشگه‌زببنه‌وه . له‌لاى سیاسیه‌كانیش تیَبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین
كه‌س هیَنده‌ى ئه‌وان ترسنۆك نیه له‌داننان به‌شكسته‌كانیدا ,
شكست و دۆرِانی ئه‌م ده‌سته‌بژیَره هه‌میشه‌دواى ماوه‌یه‌كی زۆر
به‌سه‌ر تیَپه‌رِینیدا , ئه‌بیَت میَژونوسه‌كان بیَن ئاشكراى بكه‌ن
, قه‌ت نابینریَت خۆیان دان به‌شكستیَكیاندا بنیَن و داواى
لیَبوردن له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه باجی هه‌ڵه‌و شكسته‌كانی ئه‌وانی
داوه , وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زیرى جه‌نگی ئیسرائیل دواى
هیَرشه‌دۆرِاوه‌كه‌یان بۆسه‌ر حیزبوالله ساڵى 2005 كردی . به‌ڵام
سیاسیه‌كانی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گریَى خۆبه‌كه‌م زانینیان هه‌یه
قه‌ت چاوه‌رِیَى ئه‌وه‌یان لیَ ناكریَت دانپیانانیَكی وه‌هامان
نیشان بده‌ن . ئه‌وان شه‌رِى ناوخۆیان كرد , ده‌ستى
داگیركه‌ره‌كانی كوردستانیان هیَنایه وڵاته‌كه‌وه , خراپترین و
گه‌نده‌ڵترین و لاوازترین حكومه‌ت و به‌رِیَوبه‌رایه‌تیان هه‌یه ,
به‌دانپیانانی خۆیان " ده‌رفه‌تی باش و زیَرِینیان بۆچاره‌سه‌رى
پرسی كه‌ركوك له‌ده‌ستدا ", چونه هاوپه‌یمانی و ته‌كه‌تولاتی بیَ
سوده‌وه , كه‌چى تائیَستا كه‌س نه‌یبیستووه یه‌كیَكیان بیَت و
بڵیَت ئیَمه هه‌ڵه بوین , لاواز بوین , حسابات و
لیَكدانه‌وه‌كانمان خراپ بوو بۆیه تیَكشكاین و داواى لیَبوردن
ئه‌كه‌ین .. باوه‌رِناكه‌م هه‌رگیز یاده‌وه‌رى ئیَمه ئه‌و رِۆژه
فه‌رامۆش بكات كه رِیَزداران تاڵه‌بانی و بارزانی له‌دانیشتنی
یه‌كخستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌كه‌ى پیَشتردا , ئه‌و كاته‌ى ئه‌بوایه
داواى لیَبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن به‌هۆى هه‌ڵگیرسانی
شه‌رِی ناوخۆوه , مام جه‌لال گوتی " گه‌ر دادگاییه‌ك دابنیَن بۆ
محاكه‌مه‌ى شه‌رِى ناوخۆ منیش و كاك مه‌سعودیش بیَ تاوان لیَى
ده‌رئه‌چین " . دیاره خویَنه‌رى كورد پیَویستى به‌ئارگیۆمنتی ئه‌و
رِاستیه نیه كه PUK و PDK له‌و جۆره حیزبانه‌ن هیچ برِیاریَكی
بچوك و ئاسایشیان به‌سه‌ردا تیَناپه‌رِیَـت بیَ سه‌رۆك و كه‌سى
یه‌كه‌م , كه‌چى دواى ئه‌وهه‌موو كاولكاریه‌یش كه‌سى یه‌كه‌م هه‌ر
خۆى به‌بیَ تاوان ئه‌زانیَت . له‌قورسایى ئه‌م كیَشه‌یه لاى
سیاسیه‌كان , دیسانه‌وه هه‌رئه‌كتیڤیسته رِۆشنبیریه‌كان به‌رپرسن
, ئه‌وه‌ى كیَشه‌كه‌ى قورس‌تر و ترسناكتر كردۆته‌وه , تابورى ئه‌و
میدیا كار و شاعیر و رِوناكبیره دوورِوانه‌یه كه‌بیَ پشو خه‌ریكی
فرۆشتنه‌وه‌ى ئه‌م شكستانه‌ن وه‌كو سه‌ركه‌وتن , وه‌ك حیكمه‌ت و
تاكتیكی سیاسی , بیَ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و رِاستیه‌ى كه
سیاسیه‌كانیش هه‌ر وه‌كو ئیَمه مرۆڤن و كار ئه‌كه‌ن و قابیلى
ئه‌وه‌ن توشى هه‌ڵه‌و شكست و دۆرِان ببن , به‌تایبه‌تی سیاسیه‌كانی
كورد , چونكه له‌و تایپه سیاسیانه‌ن كه زۆر به‌كه‌می پرس و
رِاویَژ به‌ده‌ور و پشته‌كه‌ی خۆى ئه‌كات , ئه‌م خولیا
كاریزماییه‌ش واى لیَكردون هه‌میشه ئاماده‌باش بن بۆ هه‌ڵه‌ى
گه‌وره وشكستى گه‌وره .
جوانترین تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌نه‌ریتی وه‌رزشكاراندا قبوڵكردنی
شكسته وه‌ك ئه‌نجامیَكی ئاسایى یاریه‌كه , به‌رده‌وام گویَمان
لیَیه كه ئه‌وتریَت (به‌رِۆحیَكی رِیازیه‌وه ) ئه‌نجامی
دۆرِانه‌كه‌یان قبوڵكرد . به‌ڵام بۆنه‌گبه‌تی زۆر جار
وه‌رزشكارانیش له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كانی هاوشیَوه‌ى خۆماندا هه‌ر
وا له‌م خه‌سڵه‌ته‌جوانه‌ى وه‌رزشوانی بیَ به‌شن , كه‌م نین
ئه‌وجارانه‌ى گویَبیستی هه‌واڵى ئه‌و ئاژاوه‌و گیر‌و گرفتانه
ئه‌بین كه لایه‌نگرانی تیپیَكی دوو گۆڵى له‌ئه‌نجامی دۆرِانی
تپه‌كه‌یانداكردویانه , كه‌واته له‌ناو وه‌رزشدۆستانیشدا
ئیَمه‌هه‌ر كیَشه‌ى خراپ تیَگه‌یشتنمان به‌رامبه‌ر شكست هه‌یه .
وه‌ك چۆن بینینى كتیَبخانه تایبه‌تیه‌كه‌ى كه‌سیَك ئاستی
رِۆشنبیرى و خه‌یاڵ و زه‌وقی ئه‌و كه‌سه‌مان نیشان ئه‌دات , یان
ده‌رمانخانه تایبه‌تیه‌كه‌ى ته‌ندروستى و هاورِیَ كانیشى چۆنیَتی
كه‌سایه‌تیه‌كه‌یمان نیشان ئه‌دات , به‌هه‌مان شیَوه
مامه‌ڵه‌كردنى هه‌ر كه‌سیَكیش له‌گه‌ڵ شكت و دۆرِان و هه‌ڵه‌كانیدا
, هه‌م جۆرى تیَگه‌یشتن و عه‌قڵیه‌ت و رِۆشنبیرى كه‌سه‌كه‌مان
نیشان ئه‌دات , هه‌م رِاده‌ى رِاستگۆیى و رِه‌وشتیشى .
muhemedhusen@yahoo.com
|