|
هێزەکانى
دەستەڵات لە مەرزى باشماخى پێنجوێن ئارام نەجیم پەیامنێرى ڕۆژنامەى
ڕۆژنامە دەستگیر دەکەن
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید
کات ژمێر 11 ئەمڕۆ هێزەکانى سەر بە دەستەڵات لە مەرزى باشماخ ى سەر
بە پێنجوێن ڕۆژنامەنووس ئارام نجیم-پەیامنێرى ڕۆژنامەى ڕۆژنانە
دەسگیر دەکەن لەسەر ئەوەى کە وێنەى ئەو تەنکەرە نەوتانەى گرتووە کە
سوتەمەنى دەبەن بۆ ئێران.
ئارام نەجیم لە پێنجوێنەوە بە تەلەفون پێى ڕاگەیاندم کە هەر ئێستا
هێزەکانى دەستەڵات دەستگیریان کردووم،کامێراو شتەکانیان لێ سەندووم
لەسەر ئەوەى وێنەى ئەو تەنکەرە نەوتانەم گرتووە.پاش ماوەیەک
دەستگیر کردن ئارام نەجیم ئازاد دەکرێت وەک خۆى گووتى بەڵام سەرجەم
ئەو وێنانەى کە گرتوویەتى بە کامێراکەى دەیسڕنەوە.
|