|
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌نابورىَ له‌به‌ر
گه‌وره‌یى تاوانى به‌رامبه‌ر نیه به ڵكو له‌به‌ر بچوكى دڵى
خۆیه‌تى نوسینى
ئه‌ركان دارا ره‌شید
لیَبورده‌یى ئه‌و رِه‌ووشته جوانه‌یه كه له‌هه‌ر كه‌سیَكى سه‌ر
ئه‌م زه‌مینه‌هه‌بیَت پرِ به لیَبورده‌یى خۆى لاى خواى گه‌وره
خۆشه‌ویستى ده‌كات و لاى خه‌ڵكیش به‌هه‌مان شیَوه, وه ئه‌گه‌ر
ئیَمه برِوانینه ژیانى پیَغه‌مبه‌رى ئیسلام(د.خ)ده‌بینین به
لیَبورده‌یى ئه‌و ئیَمه سه‌رمان سور ده‌میَنیَت ,كه چۆن كابرایى
جوو دیَت یه‌قه‌ى پیرۆزى پیَغه‌مبه‌رمان محمد (د.خ)ده‌گریَت و
داواى قه‌رزى خۆى لیَده‌كات له كاتیَكدا یه‌ك رِۆژى ته‌واوى ماوه
بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى دواى ئیمامى عمر(ره‌زاى خواى له‌سه‌ر
بیَت) ده‌فه‌رمیَت.ئه‌ى پیَغه‌مبه‌رى خودا ریَمبده با بده‌م
له‌سه‌رى ئه‌م جووله‌كه,له دواییدا پیَغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمیَت
نا عمر تۆ به‌س ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره به‌م كابرایه بڵیَیت به جوانى
داواى قه‌رزى خۆت بكه‌و وه به منیش بڵیَیت قه‌رزى ئه‌م كابرایه
بده‌وه , سه‌یر بكه‌ن له‌م كاردانه‌وه جوانه‌ى پیَغه‌مبه‌رمان
محمد(د.خ)چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كابراى جوو دا كرد, وه له ئاكامى
ئه‌و مامه‌ڵه جوانه‌ى پیَغه‌مبه‌رمان (د.خ) كابراى جوو موسولمَان
ده‌بیَت.بۆیه ئیَمه‌ى موسڵمان ده‌بیَت ئه‌و په‌رِى لیَبورده‌ییمان
هه‌بیَت به‌رامبه‌ر یه‌كتر چونكه ئیَمه هه‌موومان موسڵمانین و
شویَنكه‌وته‌ى پیَغه‌مبه‌ریَكین(د.خ) كه‌هه‌میشه لیَبوده بووه,
كاتیَك هاوریَیه‌كت هه‌ڵه‌یه‌كت به‌رامبه‌ر ده‌كات تۆ له‌و كاته‌دا
زور لیَبورده به چونكه ئه‌و هاوریَیه‌ى تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ى
به‌رامبه‌ر تۆى به ئه‌نقه‌ست نه‌كرددووه, وه ده‌بیَت ئه‌وه‌شمان
له‌بیر نه‌چیَت كه ئیَمه هه‌موومان موسوڵمانین و یه‌ك دین و یه‌ك
پیَغه‌مبه‌رمان هه‌یه با هه‌میشه لاى یه‌كتر ئه‌وه‌نده
خۆشه‌ویست بین دوژمنانمان په‌ى مان پیببه‌ن , چونكه به مروورى
زه‌مه‌ن دوو هاورىَ هه‌ر ناخۆشییان ده‌بیَت و ئاشتیش ده‌بنه‌وه
,وه تۆ جارى وا زۆره ئه‌وه‌نده‌ى له‌گه‌ڵ هاوریَت ده‌بیت
ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ براى خۆت نابیت .وه هاوریى وا زۆره كه
هاوریى خۆى له باوك و براى خۆشتر ده‌ویَت..بۆیه ئیَمه با
هه‌میشه لیَبورده بین با هه‌میشه به‌رامبه‌ر یه‌كتر
لیبورده‌هیمان هه‌بیَت . چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى ئیَمه‌ى دروست
كردوه‌و ئه‌م زه‌ویه‌ى بۆ ئیَمه رِاخستوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى
بژین .لیبورده‌یه. وه ناوى لیَبورده‌شه . زۆربه‌مان چیرۆكى
شه‌یتان و سىَ جوندیه‌كه ده‌زانین ,كه‌شه‌یتان سىَ جوندى خۆى بانگ
ده‌كات و پیَیان ده‌ڵیَت بِرۆن كام تاوان گه‌وره‌یه به
ئینسانه‌كانى بكه‌ن .جوندى یه‌كه‌م ده‌چیَت و دواى ماوه‌یه‌ك
دیَته‌وه شه‌یتان پیَى ده‌َلیَیت ها چیت كرد ئه‌ویش ده‌ڵیت من وام
له ئینسانیك كرد زینایه‌ك بكات !شه‌یتانیش پیَى ده‌ڵییت هیچت
نه‌كرد چونكه دوایى تۆبه ده‌كات و خوا لیَیخۆش ده‌بیَت . جوندى
دووه‌م ده‌رِوات و دواى ماوه‌یه‌ك دیَته‌وه شه‌یتان پیَى ده‌ڵیَیت
ها چیت كرد ,ئه‌میش له وه‌ڵامدا پیَى ده‌ڵیَیت من وام كرد له
ئینسانیك كه قه‌تلیَك بكات .شه‌یتانیش پیَى ده‌ڵیَیت هیچت نه‌كرد
چونكه ئه‌ویش تۆبه ده‌كات و ئه‌مه‌لى لیَخۆش بوونى زۆره لاى
خوا.جوندى سیَیه‌م ده‌رِوات دیَته‌وه شه‌یتانیش پیَى ده‌َلیَیت ها
چیت كرد ئه‌میش له وه‌ڵامدا ده‌ڵیَیت من نیوانى دووهاورِیم تیَك
دا . شه‌یتانیش پیَى ده‌ڵیَیت تۆ باشت كرد!! برِوانن شه‌یتان
نیَوانى دوهاورِى تیَك بچیَت پیَى خۆشتره له قه‌تل و زینا .
بۆیه با ئیَمه دلمَان فراوان بیَت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى یه‌كتروو
هه‌میشه لیَبورده بین . چونكه ئیَمه‌ش پیَویستیمان به لیَخۆش
بون و لیَبوده‌یى خواى گه‌وره هه‌یه گه‌ر ئیَمه لیَبورده
نه‌بین له نیَوانى یه‌كتردا ئیتر خواى گه‌وره چۆن له ئیَمه
ببوریت, بۆ له كۆتاییدا هیوام وایه ئیَمه‌ى موسڵمان لیَبوده بین
وه هه‌میشه یه‌كت مان خۆش بویَت.
|