|
مۆزه‌خانه‌ی رستن و
چنینی کورده‌واری له هه‌ولێر
فه‌هد گرده‌وانی 21/6/2008ستۆکهۆڵم
له
هه‌ولێری خۆشه‌ویستم...سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی جلوبه‌رگ و رستن و
چنینی کورده‌واری له قه‌ڵای و سهرپهرشتکاری مۆزه‌خانه هاوڕێم
[لۆلان مسته‌فا]م کرد . ئه‌وه‌ی جێگای که‌یف خۆشیه ئه‌و
مۆزه‌خانه‌یه له‌سه‌ر پیره قه‌ڵاتی خۆشه‌ویسته و شوێنێکی به
نرخه . ئه‌و خانووه‌ی کراوه به مۆزه‌خانه ،جارانی زوو ، ماڵی
[هاشم ده‌باغ] بووه. خانووه‌کی گه‌وره و رێکوپێک بووه و له‌سه‌ر
شێوه‌ی ئه‌ندازیاری پێشکه‌وتوو دروست کراوه . لۆلان له
هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌که نه‌خشی هێناوه و کارێکی پیرۆزی ئه‌نجام
داوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵگرانی و نیگه‌رانی یه ،زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به گشتی و دانیشتوانی هه‌ولێر
به‌تایبه‌تی ، ئه‌و شوێنه جوانه‌ی نه‌دیووه و نازانێ له‌کوێ یه
. گه‌لۆ ناکرێت مامۆستایانی قوتابخانه‌کان هه‌ر ڕۆژه‌ی یا هه‌ر
هه‌فته‌ی پۆلێکی قوتابیان ببه‌نه ئه‌و شوێنه و قوتابیان فێر
بکه‌ن که مۆزه‌خانه‌ی که‌لوپه‌لی کورده‌واری و کۆن له شاری
قه‌ڵاومناره دا هه‌یه . خه‌ڵکی له ئێستاوه فێر بکرێن که
مۆزه‌خانه‌یان خۆش بووێت و زیاره‌تی ئه‌و شوێنانه بکه‌ن . ئه‌گه‌ر
[لۆلان] رۆژانه خه‌ڵکی میوان بێت و شوێنه‌که‌ی قه‌ڵه‌باڵغ بێت ،
ره‌نگ ئه‌ویش زیاتر هانبدرێت و گرنگی به‌و بواره بدات و
که‌لوپه‌لی کۆنتر و شتی جوان په‌یدا بکات و مۆزه‌خانه‌که‌مان بۆ
فره‌وانتر بکات . ئه‌و کاره پیرۆزه‌ی لۆلان و کارمه‌ندانی
مۆزه‌خانه جێگای ریزوسوپاسه ، که ئه‌و شتانه نیشانی خه‌ڵکی
بیانی ده‌دات که به سه‌ردان دێنه شاری هه‌ولێر .
بۆ
زیاتر زانیاری تکایه سه‌یری
ئه‌و سایتانه بکه :
http://www.kurdishtextilemuseum.com/
http://www.kurdsat.tv/Zyatir.aspx?CoriHewal=EdebuHuner&Rizbendi=186
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_con
tent&task=view&id=13392&Itemid=1
|