|
(C-SPAN)
متمانه‌پێكراوترین
كه‌ناڵ له ئه‌مریكا
ئاماده‌كردن ووه‌رگێرانى /سامان
عزیز
ئه‌مریكا نیشتمانێكى چالاكى بوارى راگه‌یاندن وماس میدیایه
به‌هوَى ئه‌و ئاسوَ فراوانه‌ى ئازادى دیموكراسى كه‌له‌و
ولاَته‌داهه‌یه0 بێگومان بونى سه‌دان ده‌زگاى په‌خش و
بلاَوكردنه‌وه كاریگه‌رى ئێجگار زوَرى له‌سه‌ر كوَمه‌ڵگاى
ئه‌مریكى هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به ئاشكرابه‌قوَناغه‌كانى پێشكه‌وتنى
ئه‌و ولاَته‌وه دیاره0 ره‌نگه زوَركات كه‌باس له كه‌ناڵه
ته‌له‌فزیوَنیه‌گرنگه‌كانى ئه‌مریكابكرێت ته‌نها كه‌ناڵه‌كانى
(CNN,CBSNEWS,FOXNEWS,SKYNEWS,CNBC, مان به‌شێوه‌یه‌كى
به‌رچاولاگرنگ بێت كه‌به‌ته‌نیشت ئه‌م ده‌زگا
زه‌به‌لاحانه‌وه چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى راگه‌یاندنى ترهه‌ن
كه‌له‌راستیداكاریگه‌ریه‌كى ئێجگار گه‌وره‌یان
هه‌یه‌وبه‌شدارییه‌كى چالاكیان كردووه له‌گه‌یاندنى ئه‌وپه‌یامه‌ى
كه‌هه‌یانه،یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیوَنانه‌كه‌ناڵى(C-SPAN)
ى ئه‌مریكییه‌كه‌مێداقیه‌تێكى گه‌وره‌ى لاى هاوولاَتیانى ئه‌مریكاو
ته‌نانه‌ت له‌ئاستى ده‌ره‌وه‌شدا دروست كردووه،ناوى كه‌ناڵه‌كه
كورتكراوه‌ى(Cable -satellite public affairs network)كه‌كه‌ناڵێكى
ناحوكمى سه‌ربه‌خوَیه‌و بىَ قازانجه واته(NON-PROFIT)ه ،
كه‌به‌یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانى هه‌واڵ داده‌نرێت له‌سه‌ر
توَرى كێبڵ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان 0 ئه‌م كه‌ناڵه
كاریگه‌ریه‌كى زوَرى هه‌یه له سه‌ر راى گشتى له‌م وولاَته‌دا
ئه‌ویش به‌هوَى ئه‌وپانتایه فراوانه‌ى كه‌له رِوماڵى
رِووداوه‌كاندا هه‌یه‌تى وه‌ك گفتوگوَو كوَنگره‌ى سیاسى و كوَرو
ئه‌و سیمینارانه‌ى كه سروشتێكى سیاسی یان ناسیاسیان هه‌یه0
سه‌ره‌راى گواستنه‌وه‌ى راسته‌وخوَى دانیشتنه‌كانى هه‌ردوو
ئه‌نجومه‌نى كوَنگرێس واته (پیران و سینات ) ،له مێژوى كاركردنى
ئه‌م كه‌ناڵه‌دا توانیویه‌تى په‌یام بگه‌یه‌نێته ملیوَنان
وهه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانى متمانه بوَ كه‌ناڵه‌كه‌لاى هه‌موو
بینه‌رێك چونكه تا ئێستا بىَ لایه‌نى خوَى پاراستوه
وسه‌لماندووه ، ته‌نانه‌ت شوێنى متمانه‌یه‌بوَ هه‌ردوو حیزبى
نه‌یارى و كوَمارى و دیموكراته‌كان به‌هوَى ئه‌و راستگوَیه‌ى كه
هه‌یه‌تى له گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و رووداوه‌كاندا به‌بى
َده‌ستكارى و شێواندن0 له‌ماوه‌ى (25) ساڵى كارى ئه‌م كه‌ناڵه‌دا
توانیویه‌تى میواندارى (12000) دوانزه هه‌زار كه‌سایه‌تى بكات
و(46000) چل وشه‌ش هه‌زارپه‌یوه‌ندى پێوه‌كراوه له‌لایه‌ن
بینه‌ره‌كانیه‌وه بوَ به‌شداریه‌كى راسته‌وخوَ له
به‌رنامه‌كانیدا 0
: *مێژووى دامه‌زراندنى كه‌ناڵه‌كه
له‌ماوه‌ى ده‌یه‌ى هه‌فته‌كانداو سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى هه‌شتاكاندا
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى به چه‌ندین رووداوى گرنگدا تێپه‌ریوه
كه هه‌مووى په‌یوه‌نداربووه به‌هاولاَتیانى ساده‌ى ئه‌مریكاوه
وه‌له‌م كاته‌شدا نه‌بونى ته‌غتیه‌یه‌كى روَژنامه‌وانى بوَ ئه‌م
رووداوانه بوو به پرسێكى جدى له‌ناو بیركردنه‌وه‌ى هه‌ندىَ
روَژنامه‌نوسدا و ، بوَیه برایان لامب (brian labmb) ى
روَژنامه‌نوس و چالاكى ئه‌مریكى پىَ ى وابوو كه‌ده‌بێت هاولاَتیه
ئه‌مریكیه‌كان بزانن له‌ناو هوَڵه داخراوه‌كانى كوَبونه‌وه‌كاندا
چى رووده‌دات، لێره‌وه‌بیروَكه‌ى دروست بوونى ئه‌م كه‌ناڵه
گه‌لاَڵه بوو،بوَیه له مانگى(3/1979) دا (c-span) وه‌ك
كه‌ناڵێكى ئه‌هلى ،سه‌ربه‌خوَ،كه‌حكومه‌ت یارمه‌تى نادات دامه‌زرا
،به‌ڵكو له رووى ماددیه‌وه ئه‌م كه‌ناڵه پشت ده‌به‌ستێت
به‌وهاوبه‌شیه‌ى كه به‌شداران ده‌یده‌ن له‌به‌رامبه‌ر
به‌شداریكردنیان له كوَمپانیاى كێبڵ وه ئاشكراشه كه ئه‌م
كوَمپانیایه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زیاد له(42)ملیوَن
به‌شداربووى هه‌یه‌وهه‌ربه‌هوَى ئه‌م به‌شداربونه‌وه‌توانراكه‌ناڵى
ته‌له‌فزیوَنى(c-span2 (له‌ساڵى(1986)دابمه‌زرێنێت وكه‌ناڵى
(c-span3) له‌ساڵى(2001)دابمه‌زرێنێت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى(c-span) ى
دیجیتال ،هه‌روه‌هائێستاش (رادیۆى سى سپان) له واشنتۆنه‌وه له
سه‌ر هێلى ئێنته‌رنێت په‌خش ده‌كرێت .
له ساڵى 1995 دا (c-span1)په‌خشى ده‌گه‌یشته 62,5 ملێۆن وپێنج
سه‌د هه‌زار ماڵ،هه‌روه‌ها (c-span2) په‌خشى ده‌گه‌یشته 37,3
ملێۆن و سىَ سه‌د هه‌زار خێزان له ماڵه‌كانى خۆیاندا .
كه‌ناڵى سى سپان هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م
دانیشتنه‌كانى گفتوگۆ‌و گۆێگرتن له ناو هۆڵه‌كانى كۆنگرێس له
ئه‌مریكا به هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى پیران و نۆێنه‌رانه‌وه
سه‌ره‌راى گواستنه‌وه‌ى نۆێترین هه‌واڵى كتوپر و كۆنگره
رۆژنامه‌وانیه‌كانى كۆشكى سپى ،وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها روماڵى ئه‌و كۆر‌و كۆبونه‌وه سیاسى وگشتیانه
ده‌كات كه له سه‌نته‌ره‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌و زانكۆكاندا
ئه‌نجامده‌درێت،شایانى باسه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ئه‌م روداوانه
راسته‌وخۆ له كاتى ئه‌نجامدانیدا په‌خش ده‌كات .وه‌هه‌ندىَ جار
به‌رنامه‌ى دیكۆمێنتى مێژووى تۆماركراو په‌خش ده‌كات، وه‌له‌م
دوایانه‌شدا كه‌ناڵه‌كه ده‌ستى كرد به په‌خش كردنى راسته‌وخۆى
هه‌موو دانیشتنه‌كانى ناو هۆڵى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ،هه‌روه‌ها
په‌خشكردنى كۆبونه‌وه‌كانى وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه‌به‌شێوه‌یه‌كى
ده‌ورى ئه‌نجامده‌درێت،به‌لاَم كه‌ناڵى (c-span2) دامه‌زرا له
پێناو گواستنه‌وه‌ى په‌خشى كۆبونه‌وه‌كانى كۆنگرێس ،پێشانگاى كتێب
(book exhibition)وه هه‌موو ئه‌و بلاَوكراوه نۆێیانه‌ى كه
ده‌رده‌چێت .
كه‌ناڵى (c-span3) خزمه‌تگوزارى راگه‌یاندن بۆ ئه‌و بینه‌رانه
پێشكه‌ش ده‌كات كه په‌خشى كێبڵى ژماره‌یى به‌كارده‌هێنن(Digital
cable).
به‌گۆێره‌ى راپۆرتێكى سه‌نته‌رى تۆیژینه‌وه‌كان (بایۆ بۆ
راگه‌یاندن) بلاَوى كرده‌وه كه له‌كاتى دامه‌زراندنیه‌وه تا
ئێستا ئه‌م كه‌ناڵه په‌خشى ده‌گاته (86)ملێۆن كه‌س ته‌نها
له‌ناوخۆى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا.
گرنگترین به رنامه‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه(c-span):
به‌رنامه‌ى پرسیار ووه‌لاَم گرنگترین به‌رنامه‌ى گفتوگۆ ئامێزى
ئه‌م كه‌ناڵه‌یه كه به‌رێوه‌به‌رى كه‌ناڵه‌كه رۆژنامه‌نوسى
به‌ناوبانگى ئه‌مریكى (brian lamb) پێشكه‌شى ده‌كات ، ئه‌م
به‌رنامه‌یه‌له دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى
ئه‌مریكا به‌شداریان تێدا كردووه و بانگهێشتى ئه‌م به‌رنامه
جدیه كراون،ئه‌م به‌رنامه‌یه رۆژانه كاتژمێر (8)ى ى ئێوراه‌ى
هه‌موو رۆژێك پێشكه‌ش ده‌كرێت .یه‌كێكى تر له به‌رنامه‌كانى ئه‌م
كه‌ناڵه كه به‌رنامه‌یه‌كى سه‌ره‌كیه (واشنتۆن جۆرناڵه-
Washington journal) ه‌كه به‌هۆى بیرۆكه‌ى به‌رنامه‌كه‌وه
زۆرترین بینه‌رى هه‌یه كه‌ئه‌میش بریتیه له میواندارى كردنى
كه‌سایه‌تیه ناودارو سیاسى شاره‌زا له بوارى ئه‌ىو بابه‌تانه‌ى
رۆژ كه‌با س و خواسیان گه‌رمه له‌ناو ولاَتدا،رۆژانه ئه‌م
به‌رنامه له كاتژمێر (7 بۆ 10 )ى سه‌رله‌به‌یانى هه‌موو رۆژێك
پێشكه‌ش ده‌كرێت راسته‌وخۆ له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیه‌وه
په‌یوه‌ندى به میوانى به‌رنامه‌وه ده‌كرێت ده‌رباره‌ى ئه‌و
بابه‌ته گه‌رم وگورانه‌ى كه‌زۆرتر رۆژنامه‌كان ده‌یورژێنن
،هه‌ریه‌ك له رایان لامب و كونى دوبێلو پیته‌ر سلین به‌شێوه‌ى
مناوه‌به پێشكه‌شى ده‌كه‌ن ،ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه
به‌رنامه‌كه درێژه ده‌كێشێت و بۆ ئه‌وه‌ى روخسارى پێشكه‌شكار لاى
بینه‌ر نه‌بێته‌هۆى بێزارى سه‌یرنه‌كردن ، بۆیه ئه‌م گۆرانكاریه
له پێشكه‌شكه‌ردا بۆ خزمه‌تى هه‌ر یه‌ك له پێشكه‌شكه‌رو بینه‌ره
له‌یه‌ك كاتدا.هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ى (ئه‌مریكیه‌كان
ودادگا)(Americans and the court) یه‌كێكى تره له‌به‌رنامانه‌ى
كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وبابه‌ته یاسایانه‌ى كه‌لاى شه‌قامى
ئه‌مریكى پرسى سه‌ره‌كین.وه به‌رنامه‌ى (رێگاى به‌رو كۆشكى
سپى)(Road to the white house)روناكى ده‌خاته سه‌ر ئه‌و
كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ى كه پلان داده‌نێن كه بگه‌نه كۆشكى سپى.
*ئاراسته‌كارى كه‌ناڵًىC-span :
وێستگه‌ى كه‌ناڵى سى سپان ته‌واو بێلایه‌نه‌و هیچ كاتێك لایه‌نخواز
نه‌بووه بۆ هیچ كه‌س و بابه‌تێك ، به‌ڵكو هه‌میشه مینبه‌رى
ئازادى و سه‌دان كه‌سایه‌تى سه‌ركرده بووه له ناو ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان و ده‌ره‌وه‌یدا . وه له‌دواى روداوى یانزه‌ى
سێپته‌مبه‌ره‌وه بوارێكى زیاترى ته‌رخانكردووه بۆ كێشه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له ناو به‌رنامه‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌دا ئه‌م
ته‌له‌فزیۆنه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه میواندارى زۆرترین
شاره‌زاو كه‌سایه‌تى سیاسى له گشت ئایدیا جیاواره‌كان ده‌كات بۆ
گفتوگۆ‌و راگۆرینه‌وه هه‌ر له كۆماریه‌كان و دیموكراته‌كان و
سه‌ربه‌خۆكانیش كه خاوه‌نى كه‌مترین ده‌نگن له‌ناو كۆمه‌ڵگاى
ئه‌مریكیدا .
*خاسیه‌ته‌كانى كه‌ناڵىC-span :
ره‌خساندنى هه‌لى قسه‌كردن و راگۆرینه‌وه‌ى ئازاد بۆ ئه‌مریكیه‌كان
تا ئاگادارى ئه‌و كێشانه بن كه چۆن له ناو سیاسیه‌كان و دروست
كه‌رانى بریاردا گفتوگۆ ده‌كرێت به‌مه‌ش هه‌لى گه‌نجاو ده‌ره‌خسێت
بۆ سه‌رجه‌م هاولاَتیان كه‌به بیروراى جیاواز به‌شدارى دروستكردنى
بریار بن له‌ولاَتدا ئه‌م كه‌ناڵه وه‌ك گه‌یه‌نه‌رێك كارده‌كات
له نێوان كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى و كه سایه‌تى سیا سى و حكومیه‌كاندا
له پێناو گه‌یاندنى باشترین بیرۆكه‌و پێشنیار بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
ولاَت.ٍ
c-spanهه‌ڵده‌ستێت به‌به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنى ئه‌و
به‌رنامانه‌ى كه كه‌ناڵه‌كه ئامانجێتى له رێگه‌ى په‌یوه‌ندی
راسته‌خۆ و دایالۆگه‌كان گفتوگۆ دروست بكات له نێوان هاولاَتیان
ئه‌و سیا سى و دیپلۆ ماتكارانه‌ى كه میواندارى به‌ررنامه راست‌و
خۆكان ده‌كرێن له پێناو گه‌یاندنى ده‌نگى هاولاَتى له‌هه‌موو
كه‌له به‌رێكى ئه‌و ولاَته‌دا.
كه‌ناڵى c-spanتاكه ته‌له‌فزیۆنه له سه‌ر په‌خشى كێبڵ وه‌ك
داهات و سه‌رچاوه‌ى دارایى هیچ پشت به‌ریكلام و پروپاگه‌نده‌ى
بازرگانى و تایبه‌ت نابه‌ستێت.
له گشت به‌رنامه‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه‌دا ته‌واو پشت به بابه‌تیبون
ده‌به‌سترێت بۆیه پێى ده‌ڵێن(كه‌ناڵى هه‌موان)،وه‌ستۆدیۆ و
نوسینگه‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كه‌وێته ناوه‌راستى واشنتۆنى
پایته‌خت ،وه په‌خشى به‌رنامه‌كانى 24 كاتژمێره له رۆژێكداو 7
رۆژه له هه‌فته‌یه‌كدا و ، كه‌ناڵه‌كه (6) به‌رنامه‌ى سه‌ره‌كى
هه‌یه كه ئه‌وانیش به شێوه‌ى رۆژانه‌و هه‌فتانه‌یه‌و
كارمه‌نه‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه زیاد له (250) كارمه‌نده.
*سه‌رچاوه‌كان به‌زمانى عه‌ره‌بى وئینگلیزى:
Encarta 2005 -به‌زمانى ئینگلیزى
Washington report web.- سایتى
E.mail:samansl2001@yahoo.com
|