|
پیاویَكى ره‌ش
به‌ره‌و كۆشكى سپى
(حیكایه‌تى ئۆباما و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا)
ن/سامان عزیز
پاش كیَبركیَیه‌كى دوور‌و دریَژو قسه‌هه‌ڵگرئۆباما له هه‌ڵبژاردنه
سه‌ره‌تایه‌كاندا(پرایمه‌رى ئیلیَكشن)دا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهیَنا
، دروشمه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئه‌م كاندیده‌ى دیموكراته‌كان ئه‌وه بو
كه ده‌یوت(گۆران ئه‌و شته‌ی كه‌بروامان پیَیه‌تى-CHANGE we can
believe in)وه خه‌ریكه ئه‌م دروشمه ده‌بیَته خه‌ونى سه‌رجه‌م
ره‌ش پیَسته‌كانى ئه‌مریكا، (گۆران –change) لاى باراك ئۆباما(
میَژووه ،داهیَنانه) دواجار ئه‌و (خه‌ونه-Dream)ه‌یه كه
ره‌گه‌كه‌ى ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ قسه‌كه‌ى رِیَبه‌رى داكۆكیكار له
مافى مه‌ده‌نى ره‌ش پیَسته‌كانى ئه‌مریكا(مارتن لوسه‌ر كینگ) له
شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كه ده‌ڵیَت(من خه‌ونم هه‌یه-÷I have
dream) .
هه‌رله سه‌ره‌تاى خۆ راگه‌یاندنیه‌وه وه‌ك كاندیدى دیموكراته‌كان
ئۆباما خاوه‌ن هونه‌ریَكى زیاد كاریگه‌ر بووه له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى
ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت سه‌رنجى زۆر له چاودیَرانى سیاسیشى راكیَشابوو
به‌هۆى ئه‌و ووتانه‌ى كه له كوبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كاندا
پیَشكه‌شى ده‌كرد، وه زۆریَك به كاریزما‌و لیَجینده‌رناویان
ده‌برد.
ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كاندا(primary election )
توانى سه‌ركه‌وتوانه ده‌نگى سىَ چین و تۆیَژى به‌هیَزى ناو
ئه‌مریكا بۆ خۆى به‌ده‌ست بهیَنیَت كه ئه‌وانیش(چینى ناوه‌ند) كه
كاركه‌رن و كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى
هه‌ڵبژاردن هه‌یه.دووه‌میان موحافیزكاره‌كانن كه له‌زۆر
هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ریان هه‌بووه بۆ نمونه ئه‌م چینه بوون به
هۆى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به سودى هه‌ردوو
سه‌ركرده‌ى پیَشوو (كلینتۆن)و(ریگن).تۆیَژیَكى تر‌ى كاریگه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌رى لۆبى ئیسرائیلیه كه
به‌به‌هیَزترین و كاریگه‌رترین لۆبى دیَت له ئه‌مریكادا.سه‌ره‌راى
هه‌ر یه‌ك له‌م تۆیژانه ئۆباما توانى ده‌نگى زۆربه‌ى لیبراڵه‌كانى
ئه‌مریكا بۆ خۆى به‌ده‌ست بهیَنیَت.
باراك ئۆباما (Barack Obama)،له 4ى ئۆگه‌ستى ساڵى ( 1961 ) له
هۆنۆلۆلۆى سته‌یتى هاواى له‌دایك بووه،ئیَستا تاكه سیناتۆرى ره‌ش
پیَستى دیموكراته‌كانى ئه‌نجومه‌نى پیرانه كه له سته‌یتى
ئیلینیۆیه. به بنچینه ئه‌فریقیه‌و به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكیه
.(میَشیل ئۆباما )خیَزانیه‌تى و دوومنداڵى هه‌یه
به‌ناوه‌كانى(مالیا و ساشا)، باوكى ره‌ش پیَسته‌و كینیه‌و
موسڵمانه ، دایكى سپى پیَسته و به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكیه و خه‌ڵكى
كانساسى ئه‌مریكایه، باراك ئۆباما ته‌مه‌نى دوو ساڵ ده‌بیَت باوك
و دایكى لیَكجیا ده‌بنه‌وه پاش ئه‌مه باوكى ده‌گه‌ریَته‌وه بۆ
كینیا‌و دواتر دایكى به‌رپرسیاریه‌تى په‌روه‌رده‌كردنى ده‌گریَته
ئه‌ستۆ, دواى ئه‌وه‌ى دایكى شوو به خۆیندكاریَكى ئه‌ندونیسى
ده‌كات ئۆباماش ده‌چیَته جاكارتا ، باس له‌وه ده‌كریَت كه له‌م
كاته‌دا ئۆباما په‌یوه‌ندى ده‌كات به قوتابخانه‌یه‌كى
ئیسلامیه‌وه وه‌ك په‌یوه‌ندى ئاینى كه‌ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كى زۆر
شۆینى مشت‌و مرى سیاسیه‌كانى ئه‌مریكا بوو به‌لاَم دواتر بۆ
یه‌كجارى په‌یوه‌ندى ده‌كات به قوتابخانه‌ى مه‌سیحى كاسۆلیكى، له
ساڵى (1995) ئۆباما بیره‌وه‌ریه‌كانى به‌ناونیشانى(له خه‌ونه‌كانى
باوكمه‌وه-Dreams from my father)وه‌ده‌نوسیَت و ئیَستا له
شیكاگۆ داده‌نیشیَت .
ئۆباما په‌یوه‌ندى ده‌كات به یه‌كیَك له زانكۆكانى كالیفۆرنیا
پیَش ئه‌وه‌ى بچیَته زانكۆى كۆلۆمبیاو (كۆلیَژى كۆلۆمبیا ) له
نیۆرك وه هه‌ر له‌م زانكۆیه له ساڵى
( 1983 ) به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هیَنیَت له زانستى سیاسى و
په‌یوه‌ندیه نیوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. پاشتر له‌بوارى كارى ئه‌هلیدا
بۆ یارمه‌تیدانى هه‌ژاران و په‌راویَزخراوان كارده‌كات وه
هه‌روه‌ها وه‌ك نوسه‌رو تۆیَژه‌رى دارایى بۆ دامه‌زراوه‌ى
(business international corporation) كارى كردووه.
له ساڵى (1985) ه‌وه ده‌چیَته شیكاگۆو له كاركردنیشدا
به‌ریوبه‌رى پرۆژه‌یه‌كى یارمه‌تیدان و گه‌شه‌پیَدانى شۆینه
هه‌ژاره‌كان بووه. ٍوه له‌ساڵى(1991)یش كۆلیَژى مافى له زانكۆى
هارڤارد ته‌واوكردووه ، له ساڵى(1996 ) ئۆباما هه‌ڵده‌بژیَردریَت
بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران بۆ سته‌یتى ئیلینیۆى وه‌لیَره‌وه
به‌شیَوه‌یه‌كى فه‌رمى ئۆباما ده‌چیَته ناو كارى سیاسى پارتى
دیموكراته‌كانه‌وه، له نۆڤه‌مبه‌رى (2004 )دا سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ست ده‌هیَنیَت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگریَسدا بۆ سته‌یتى
ئیلینیۆى به ریَژه‌ى (70%) به‌ارمبه‌ر به (27%) بۆ
به‌رامبه‌ره‌كه‌ى له پارتى كۆماریه‌كان،لیَره‌وه ئۆباما
ده‌بیَته یه‌كیَك له كه‌مته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى
پیرانى ئه‌مریكاو یه‌كه‌م سیناتۆرى ره‌ش پیَست له میَژووى
ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكادا.ره‌نگه خه‌ونه‌كه‌ى ئۆباما
لیَره‌شدا نه‌وه‌ستیَت و دریَژه‌ى هه‌بیَت تا كۆشكى سپى،
هه‌رچه‌نده ئه‌م پیاوه ره‌شه ئه‌گه‌ر ببیَته سه‌رۆك رووبه‌رى
گه‌وره‌ترین پرس و قه‌یرانى نیوده‌وڵه‌تى ده‌بیَته‌وه بۆ ئه‌م
سه‌رده‌مه ئه‌ویش (كیَشه‌ى سیاسى عیَراق و كیَشه‌ى ئه‌تۆمى ئیَران
و ئه‌منى ئیسرائیل و تیرۆر‌و و خراپى بارى ئابورى ئه‌مریكاو ده‌یان
كیَشه‌ى تره) له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئۆباما له ئه‌جیَنده‌یدا بۆ
كاركردن جه‌خت له‌سه‌ركارى دیبلۆماسى و گفتوگۆكردن و كاركردنى
ته‌وافقى و وتووویَژه له گه‌ڵ نه‌یاره‌كانى ئه‌مریكادا سه‌ره‌راى
ئه‌وه‌ى له‌ناخۆى ئه‌مریكاشدا به‌رنامه‌ى هه‌یه له بوارى
چاودیَرى ته‌ندروستى بۆ هاوولاَتیانى ئه‌مریكاو زیادكردنى باج
له‌سه‌ر كۆمپانیاكانه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مجاره ره‌ش پیَسته‌كان وه‌ك
ئه‌ستیَره‌یه‌كى سیاسى ده‌رده‌كه‌ون له باڵاترین پۆستى وولاَتدا
ئه‌ویش به‌ره‌و كۆشكى سپیه ،كه به‌لاى زۆریَك له ئه‌مریكیه‌كان
میَژوویه‌كى گه‌ش به‌وه‌ى ره‌نگ و ره‌گه‌ز په‌رستى ره‌نگ
به‌سه‌رده‌چیَت چونكه ئه‌مریكیه‌كان میَژوویه‌كى تاڵیان هه‌یه
له ململانىَ ى ره‌نگ په‌رستی ره‌ش پیَست و سپى پیَستدا، وه
ده‌ركه‌وتنى ئۆباما جیاوازه له‌ده‌ركه‌وتنى هه‌ریه‌ك له‌م ره‌ش
پیَسته ناودارانه له‌میَژووى ئه‌مریكادا وه‌ك(مالكوم ئاكس،مارتن
لوسه‌ر،محمد كلاى ،كولن پاوڵ و ئۆپراوینفرى ملیاردیَر) چونكه
خه‌ونه‌كه‌ى ئۆباما گه‌وره‌تره.
ئه‌وه‌ى ریَگاى بۆ باراك ئۆباما خۆشده‌كات بچیَته كۆشكى سپى خراپى
تیَرمى هه‌شت ساڵ و ماوه‌ى كاركردنى ئیداره‌ى بوشه له
ئیداره‌دانى سیاسه‌تى ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تیش له سیاسه‌تى
ده‌ره‌وه‌یدا چونكه زۆرله ئه‌مریكیه‌كانیش بروایان وایه كه
ده‌بیَت ئیداره له‌م سه‌نگه‌ره‌ى ئیَستاییدا نه‌میَنیَت
بگویَزریَته‌وه بۆیه تاراده‌یه‌كى زۆر مه‌زنده ده‌كریَت كه
دیموكراته‌كان سه‌رۆكایه‌تى به‌ده‌ست بهیَنن.
*e.mail:SamansL2001@yahoo.com
|