اسح
عبدالرِه‌حیم_هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
"ئه‌وه‌ى رِێبوار سیوه‌یلى نوسیوێتى له گۆڤارى لڤیندا,هیچ
خائنێك له‌وه‌خراپتر نانوسێت دژ به نه‌ته‌وه‌ى كورد"
ج.ل.لق12 پ.د.ك
به‌خشینى ناتۆره‌ى وه‌ك مولحید و خائین له لایه‌ن پیاوانى
ئاینى و پیاوانى ده‌سه‌لاَت له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا
گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ربووه له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌دا كه
وویستویانه كۆمه‌ڵگاى كوردى له كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌قلیدى و
سونه‌تیه‌وه به‌رن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى كراوه,ئه‌م
جۆره زاراوانه وه‌ك چه‌كێك به‌ده‌ست پیاوانى ئاین و
ده‌سه‌لاَته‌وه بووه بۆ ده‌مكوتكردنى ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى
پرۆژه‌ى رِیفۆرمى ئاینى و تازه‌گه‌رى و پێشكه‌وتن و
كرانه‌وه‌ى گۆمه‌ڵگان.
من نازانم له كه‌یه‌وه زاراوه‌ى ته‌كفیر و كلتورى
ته‌كفیركردن هاتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگاى كوردیه‌وه به‌لاَم
ئه‌وه‌نده ده‌زانم هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌وه كۆمه‌ڵگاى
كوردى و تاك به‌تاكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له ژێر هه‌ژموونى
ئه‌م جۆره زاراوه‌یه‌دا ئیفلیج بووه,ئه‌گه‌ر قسه‌كردن
له سه‌ر دین له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى كه وویستویانه
خوێندنه‌وه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه بكه‌ن بۆ دین رِووبه‌رِووى
تۆمه‌تى وه‌ك لاده‌رو كافر بووبێتنه‌وه له لایه‌ن
ئه‌وانه‌ى كه باوه‌رِیان به ته‌قلیدیه‌ته و كه‌سانێكى
كۆنزه‌رفاتیڤى ئاینین,ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌م جۆره
كلتورى ته‌كفیر كردنه به‌رده‌وامه و هاوكاتیش له‌گه‌ڵ
ئه‌م ته‌كفیركردنه زاراوه‌ى خائین كه مۆرێكه به‌ده‌ست
ده‌سه‌لاَت و سیاسه‌یه‌كانه‌وه‌یه‌و به ئاره‌زووى خۆیان
ده‌یده‌ن به ناوچه‌وانى ئه‌وانه‌دا كه له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانى ئه‌وان و بیركردنه‌وه‌یاندا
یه‌كناگرێته‌وه.ساڵى( 1898 ئه‌میل زۆلا)وتارى
"تاوانبارتان ده‌كه‌م"ى بلاَو كرده‌وه له‌و ووتاره‌دا
دیفاعى له ئه‌فسه‌رێكى جووله‌كه ده‌كرد كه له‌لایه‌ن
حكومه‌تى فه‌ره‌نسیه‌وه به خائین و خیانه‌تكردن
تاوانباركرابوو,ئه‌میل زۆلاَ له‌و ووتاره‌دا به‌رگریه‌كى
سه‌رسه‌ختانه له‌و ئه‌فسه‌ره جووله‌كه‌یه ده‌كات و
رِه‌خنه له حكومه‌تى فره‌نسا ده‌گرێت كه ناكرێت هه‌روا
به‌هه‌وانته‌و به ئاره‌زوو مۆركى خائینى بده‌نه
ناوچه‌وانى ئه‌و ئه‌فسه‌ره جووله‌كه‌یه,له‌دواى ئه‌م
ووتاره‌وه زۆرێك له رِۆشنبیرانى ئه‌و سه‌رده‌مه
رِه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌لاَت تا رِاده‌ى رِسواكردنى به
ئه‌ركێكى وویژدانى و ئه‌خلاَقى خۆیانیان ده‌زانى,ئه‌گه‌ر
بۆ سه‌رده‌مه جیاجیاكانى مێژووى ئه‌ورووپا زۆلا و سارته‌ر
و كامۆیه‌ك هه‌بێت,ئه‌وا له‌م ئێستایه‌ى كوردستاندا
به‌ختیار على و مه‌ریوان وریا وئاراس فتاح و رِێبین هه‌ردى
و شێرزاد حسن و ئاسۆ عبدوله‌تیف و نه‌به‌ز گۆران و
سیوه‌یلی و به‌رِێوبه‌رانى سایتى كوردستان پۆست و سایتى
چاك .....هتد هه‌نه كه بتوانن ده‌سه‌لاَت و به‌رپرسان و
كاروكرده‌وه‌كانیان بخه‌نه به‌ر رِه‌خنه‌و له رِووى
وویژدانى و عه‌قڵیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكه‌ن و رِووى
ده‌مامككراوى سیاسیه‌كانى كورد پێشانى خه‌ڵكى كوردستان
بده‌ن و بتوانن بۆ جارێكی‌تر پاش ماوه‌یه‌كى زۆر تۆرانى
خوێنه‌رى كورد له نوسین و رِۆشنبیر ئاشتیان
بكه‌نه‌وه‌ئه‌مانه هاتن جارێكی‌تر په‌یوه‌ندى نێوان نوسین
و رِۆشنبیرانیان له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر پته‌و كرده‌وه,هه‌ریه‌ك
له‌مانه‌ى سه‌ره‌وه بۆ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن پیاوانى
حیزبى و ده‌سه‌لاَتى كوردى رِووبه‌رِووى تۆمه‌ت و قسه‌ى
ناشیرین و بوهتان بۆكردن بونه‌ته‌وه زۆربه‌یان
تاراوگه‌كراون و له ترسى پیاوانى حیزب له‌وولاَتاندا
ژیانى غه‌ریبی به‌سه‌ر ده‌به‌ن,كات نیه لێره‌دا ئاماژه
بكه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و بوهاتن و تۆمه‌تانه,ئه‌وه‌ى من
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ى پێبده‌م تازه‌ترین بۆهتانه بۆ
یه‌كێك له‌و رِۆشنبیرانه له چه‌ند مانگى پێشودا بۆ
جارێكی‌تر له‌لایه‌ن كه‌سێكى حیزبى سه‌ر به( پ.د.ك)كه‌ناوى
فازیل به‌شاره‌تییه له كۆرِێكدا مامۆستا رِێبوار
سیوه‌یلى به خائین به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانى كوردان به
ئاماده‌بوان ناساند,ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى له‌باره‌ى
سیوه‌یلیه‌وه گووتى: "ئه‌وه‌ى رِێبوار سیوه‌یلى نوسیوێتى
له گۆڤارى لڤیندا,هیچ خائنێك له‌وه‌خراپتر نانوسێت دژ به
نه‌ته‌وه‌ى كورد"بیستنى ئه‌و جۆره زاراوانه له زارى
كه‌سانى حیزبى دژ به رِۆشنیبرانى كورد شتێكى
چاوه‌رِوانكراوه,چونكه سیاسیه‌كانى ئێمه‌ش وا هه‌ست
ئه‌كه‌ن كه هیچ كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه بیر له هیچ شتێك
بكاته‌وه هیچ شتێك بڵێت كه ئه‌مان به‌بیریاندا نه‌هاتبێت
یان به‌دڵیان نه‌بێت,به‌خشینى پاشگرى خائین به رِۆشنبیران
مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه و له‌سه‌رده‌مانێكى زووه ئه‌وه
هه‌بووه.
"له‌نامه‌یه‌كى به‌ختیار على بۆ شێرزاد حه‌سه‌ن "شێرزاد
ئاگات له خۆت بێت له وولاَتى ئێمه‌دا پاڵه‌وان و
گاڵته‌جار وه‌ك یه‌ك ده‌كوژرێن",هیچ نووسه‌رو رِۆشنبیرێك
نه‌كوژراوه و شاربه‌ده‌ر نه‌كراوه ئه‌گه‌ر پێشوه‌خت
ده‌سه‌لاَت پاشگرى خائینى زیاد نه‌كردبێت بۆ سه‌ر
ناوه‌كه‌ى ,زیاد كردنى پاشگرى خائین بۆ رِێبوار سیوه‌یلى
زه‌نگێكى خه‌ته‌رناكه بۆ سیوه‌یلى وته‌واى نووسه‌ران و
رِه‌خنه‌گرانى كورد كه ده‌سه‌لاَتى كوردى پێش كوشتنى
نووسه‌ران و رِۆشنبیران پاشگرى خائینیان بۆ زیاد ده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ى ببێته‌ى مایه‌ى شه‌رعیه‌ت دان به‌كوشتنى جا
ئه‌گه‌ر كوشتنه‌كه جه‌سته‌ی بێت یان رِۆحى بێت بۆ
نووسه‌رى رِه‌خنه‌گر و رِۆشنبیر جیاوازیه‌كى نییه.
ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رِێزه‌ى ئیحراج كردووه ئه‌و رِاستیه كه
رِێبوار به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بیانه‌و جوان خستوویه‌تیه
به‌رچاوى جه‌نابىو سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان ,پێم سه‌یره
كه‌سێكى حیزبى وا بزانێت رِێبوار سیوه‌یلى ناسراو نییه‌و
له‌لایه‌ن ئه‌م نه‌وه‌یه‌وه حسابى تایبه‌تى بۆ ناكرێت
,ئه‌و واده‌زانێت رِێبوارسیوه‌یلى مالیكى و جه‌عفه‌رین كه
هه‌ر له دووره‌وه به دوژمن و خائین به خه‌ڵكیان
بناسێنین,
ئێستا باله‌و به‌رِێزه بپرسین ..خیانه‌ته‌كانى رِێبوار
سیوه‌یلى كامانه‌ن؟
به‌رِێزم بۆ له‌و گۆڤاره‌دا ته‌نها له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ى
رِیبَبوا رسیوه‌یلی هه‌ڵوێسته ده‌كه‌یت ؟ئه‌ى بۆ باسى
ئه‌و 150 كه‌سه ناكه‌یت كه حیزبه‌كه‌ى جه‌نابت و یه‌كێتى
هاوپه‌یمانى ئیستا‌و دوژمنه‌كه‌ى جارانتان شوێنبزرتان
كردون؟بۆ باسى ئه‌وه ناكه‌یت كه كوردستان بووه‌ته شوێنى
ململانێكى موخابه‌راتى جیهانى ؟ بۆ باسى فرۆشتنى كه‌ركوك
ناكه‌یت له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ى جه‌نابت و یه‌كێتى
هاوپه‌یمانتان؟
به‌رِێزم كاتێك ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى رِێبوار نوسیوێتى هیچ
خائنێك نییه ئه‌وه بنوسێت,ئێستا تۆ وه‌لاَم بده‌ره‌وه
نووسینه‌كه‌ى رِێبوار خیانه‌ته یان ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن
له‌و كاره‌ساتانه خۆت وه‌لاَم بده‌ره‌وه
رِێبوار سیوه‌یلیه به‌رپرسه له كوشتنى زیاتر له 20
هه‌زار كورد له‌شه‌رِى ناوخۆ یان تۆ‌و حیزبه‌كه‌ت و یه‌كێتى
هاوپه‌یمانتان؟
رِێبوار سیوه‌یلیه 150 كه‌سى شوێن‌بزر كردووه یان پارتى و
یه‌كێتى؟
رِێبوار سیوه‌یلی بوو له 31 ئاب سوارى ده‌بابه‌كانى به‌عس
بوو هه‌ولێرو په‌رله‌مانى هه‌تك كرد یان ئێوه بوون؟
رِێبوار سیوه‌یلى بوو سوارى ده‌بابه‌كانى توركیا بوو
هێنایه ناو قولاَى خاكى كوردستان یان ئه‌وه تۆ‌و
حیزبه‌كه‌ى تۆبوون؟
رِێبوار سیوه‌یلى بوو ملیاره‌ها دۆلارى ئه‌م میلله‌ته
ده‌دزێت و ده‌یبات بۆ بانقه‌كانى ده‌ره‌وه دایده‌نێت یان
حیزبه‌كه‌ى ئێوه؟
رِێبوا رسێوه‌یلى خاوه‌نى فایله یان زۆربه‌ى
سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كه‌ى تۆ‌و زۆربه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و
حیزبه؟
رێبوار سیوه‌یلى پاسدارى ئێرانى هێنا بۆ داگیركردنى سه‌رى
رِه‌ش و له‌ناوبردنى دیموكراته‌كان یان یه‌كێتى
هاوپه‌یمانتان؟
نامه‌وێت زیاتر له‌مه بدوێم لێره‌وه به هه‌موو
به‌رپرسێكى پارتى و یه‌كێتى ده‌ڵێم ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌سه‌رچوو به ئاره‌زووى خۆتان بتوانن مۆركى تاوانبارى و
خیانه‌تكردن بده‌ن له خه‌ڵكانى نووسه‌رو رِۆشنبیر
,ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كیتییه كه هه‌رچى پێى بڵێیت خیانه‌ت
له‌م میلله‌ته‌یان كردووه نه‌ك نووسه‌رو
رِۆشنبیران,وازبێنن له قسه‌ى به‌رزو نزم به رِۆشنبیران
خه‌ڵكى رِۆشنبیر نایه‌وێت دابه‌زێت بۆ ئاستى خه‌ڵكانى
حیزبى و ئینشانووسه‌كانى حیزب............
تێبینى/
له‌م وتاره‌دا زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له شه‌خسیه‌كان
نارِۆم,به‌لاَم ئه‌گه‌ر بمجوڵێنن خۆتان زه‌ره‌ر
ده‌كه‌ن!ئه‌مه زه‌نگێكه بۆ هه‌ندێك له به‌رپرسانى لقى
12 ى پارتى له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید,ئاگادارتان
ده‌كه‌مه‌وه زۆر به شوێن نووسه‌ر و رِۆژنامه‌نووساندا
مه‌گه‌رِێن و پرسیار له باره‌یانه‌وه مه‌كه‌ن,چونكه
ئه‌گه‌ر ئێوه ئێمه نه‌ناسن ,ئه‌وا ئێمه مه‌له‌فى
شه‌رمه‌زارى هه‌موو ته‌مه‌نى ئێوه‌مان به كرته‌یه‌كى سه‌ر
كۆمپوته‌ر ده‌ست كه‌وتووه و له‌لامانه,عه‌قڵ
بۆگه‌نه‌كانى لقى 12 بێده‌نگی و سه‌رى سه‌رشۆرِێتان كز
بكه‌ن و بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه شوێن پێى نوسه‌ران و
رِۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگرن.ئه‌توانن شوێنپێى دزه‌كانى لقى
12 هه‌ڵبگرن و پرسیارى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌و دزانه
بكه‌ن.............
فه‌ره‌یدون جوانرِۆى بۆ ئێستاتان بێده‌نگیتان باشتره,زۆر
قسه بكه‌ن له سه‌ر ئه‌و شه‌رِى ناوخۆیه ماڵ وێراكه‌ره‌ى
كه له‌سه‌ر برینه سارِێژنه‌بووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردتان
رِاپێچى دادگاى میلله‌تان ده‌كه‌ین و خه‌ڵكى ئاشتى خواز
ده‌نێرنه سه‌رتان و بۆ به‌رده‌م دادگاى لێپرسینه‌وه له
تاوانه‌كانتان ,وه‌ك چۆن به‌عس گه‌وره‌ترین چه‌كى
به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا ئێوه‌ش له‌شه‌رِى
ناوخۆدا هه‌رچى چه‌كى قورس و سوك هه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا
دژى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و پاشماوه‌ى كیمیاویبارانه‌كه و
برینداران به‌كارتان هێناوه.