چاوپێكه‌وتن راپۆرت

ئه‌مریكاناسی

وه‌رگێڕان

ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

وتاره‌كان

سه‌ره‌تا

پێگه‌یه‌كی‌ سیاسی‌، رۆشنبیری بابه‌تییه،‌ ئۆرگانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراسیخوازانه

info@dimukrasy.com

  ساتێك ژیان له‌ژێر هه‌رِه‌شه‌ى قه‌مه‌كانى تیرۆردا، زه‌مه‌نێك له‌ چاوه‌رِوانى مه‌رگدا
 

سه‌ربورده‌ى رِفێنراوان

رِاپۆرتى ــ گه‌رمیانى حه‌مه‌ى پوور ـ ده‌ڤه‌رى گه‌رمه‌سێر

عێراق هه‌ر به‌ماوه‌یه‌ك پاش رِووخانى رِژێمه‌ سته‌م كاره‌كه‌ى حزبى به‌عس، بوو به‌ مه‌یدانى شه‌رِى تایه‌فى و لانكه‌ى تیرۆریستان،و رِۆژانه‌ ده‌یان و سه‌دان كه‌س له‌ حه‌ڵكى سڤیل ده‌رِفێنرێن و ده‌كوژرێن یاخود له‌به‌رامبه‌ر برِێك پاره‌دا ئازاد ده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرسه‌ گه‌وره‌ى كه‌ عێراقى پێدا ده‌گوزه‌را كوردستانى نه‌گرتبووه‌وه‌، چونكه‌ كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌كو هه‌میشه‌ نامۆ بوون به‌و رِه‌فتاره‌ وه‌حشیگه‌رییه‌ى كه‌ عه‌ره‌ب به‌درێژایی مێژوو پیشه‌ى بووه‌ و پیشه‌یه‌تى، به‌لاَم دواى ماوه‌یه‌ك هاولاَتیانى كوردستانیش چه‌ندین جار بوون به‌ نێچیرى عه‌ره‌به‌ شۆڤنى و تیرۆریسته‌كان و دواتر یان ده‌بوون به‌ قوربانى جه‌هاله‌تى عه‌ره‌ب یان له‌به‌رامبه‌ر برِێك پاره‌ ئازاد ده‌كران

 

لە بانگهێشتى ئاهەنگى شەکراو خواردنەوەى خۆشەویستەکەمدا

 

چیرۆکە هەواڵ

فریشتە، پاڵەوانە بێ وەفاکەى ئەم چیرۆکە
گەرمیانى حەمەى پور
مێژووى مرۆڤایەتى پڕە لە چەندین داستان و ڕووداوى خۆشەویستى جۆربەجۆرى نێوان هەردوو ڕەگەز،و لە سەرەتاى دروست بوونى مرۆڤایەتییەوە تا ئێستا مرۆڤ لە پێناوى خۆشەویست و گەشتن بە خۆشەویستەکەى قوربانى داوەو زۆر جاریش لەم ڕێگەدا کارەساتى ناخۆشى لێکەوتووەتەوە کاتێک بە هۆى کێشەیەکى کۆمەڵاتیی یان گرفتى داب و نەریت مۆرڤ نەیتوانیوە بە خۆشەویستەکەى بگات، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش هەر کۆڵیان نەداوەو لە پێناو گەیشتن بە خۆشەویستەکانیان و ڕاستگۆیی لەگەڵ ئەڤینەکەیان تامردن و خۆ بەخت کردن لە سەرى ڕۆشتوون، ئەمە بۆ ئەو کەسانەى کە خاوەنى دڵ و دەروونێکى پاک و بێگەرد و دڵێکى پڕاوپڕ لە ئەڤین و پاراوبەخۆشەویستى بوون.

  تا ئێستا کەس لێی نەپرسیونەتەوە
  گەرمیانى حەمەى پوور
دیسانەوە خوێندکارانى دەرچووى پارساڵى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى کەلار کە داواى دامەزراندنیان دەکەن دەستیان دایەوە مانگرتن و تائێستاش کە لە خێمەدا شەوو ڕۆژ بەسەردەبەن، جگەلە جێگرى لقى گەرمیانى یەکێتی مامۆستایانى کوردستان کەس لێی نەپرسیونەتەوەو، مانگرتنیش بەردەوامە، ئەمەش دواى ئەوە دێت کە نزیکەى مانگێک لەمەوپێش لەسەر بەڵێنى وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم مانگرتنەکەیان شکاند.
سۆران حەمەد یەکێک لە نوێنەرانى ئەو خوێندکارە مانگرتووانە ڕایگەیاند "بەداخەوە کە جارى پێشوو بە بەڵێنى تروسکەدارى وەزیرى پەروەردەو جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم هەڵخەڵاتین و باوەڕمان پێکردن، بەڵام ئەوان نەیانتوانى خاوەنى بەڵێنى خۆیان بن
  تەقینەوەو ترۆریستان هەرەشە لە جەلەولاو قەرەتەپە دەکەن
  گەرمیانى حەمەى پوور
لە ناوەڕاستى هەفتەى ڕابردوو لە شارۆچکەى جەلەولا تیرۆریستێکى خۆکوژ لە شوێننَکى قەرەباڵغى ئەوشارۆچکەیە خۆى تەقاندەوەو لەئەنجامدا بوو بە هۆى کوشتنى 11 کەس لە پۆلیس وهاوڵاتى مەدەنى و بریندار بوونى لانى کەم پەنجا کەسى تر جگە لە تەرمێکى تر کە بە هۆى شێواوییەوە تاوەکوئێستاش نەناسراوەتەوە.
بەڕێوەبەرى پۆلیسى جەلەولا لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵە ترۆریستییە لە لایەن تۆڕى تیرۆریستى ئەلقاعیدەوە ئەنجام دراوەو پێشبینیشى کرد کە ئەو تەرمە نەناسراوە تەرمى ئەو تیرۆریستە بێت کە خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەم تەقینەوەیەى قاعیدە لە جەلەولا دواى ئەوە دێت کە لە سەر داواى سەرۆکى عەشیرەتەکەیان 11 تیرۆریستى سەربە تۆڕى تیرۆریستى ئەلقاعیدە خۆیان تەسلیم بە هێزەکانى ئاسایشى جەلەولا کردەوەو دواى وەرگرتنى ووتەکانیان لە لەلایەن دادگاوە، ئازادکران
 

ناڵه‌ی ده‌فی ده‌ربه‌ندیخان دێت

 

راپۆرتی: سامان كه‌ریم

دونیای هونه‌رو موزیك به‌تایبه‌تی خۆی له‌خۆیدا دونیایه‌كی جوان و گه‌وره‌و به‌رفراوانه‌و چه‌ندین هه‌وادارو سه‌وداسه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا جا وه‌كو خولیاو ئاره‌زوویه‌ك بێت یان وه‌كو پیشه‌یه‌كی هونه‌ری و خزمه‌ت كردن به‌بوارێك، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م دونیا جوانه‌ بڕوانین ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ریكین گه‌نجان و به‌دڵێكی فراوان و كراوه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌م كاره‌، بۆمه‌به‌ستی خزمه‌ت كردن به‌بواری موزیكی فۆلكلۆری كوردی و پاراستنی له‌فه‌وتان كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێن گه‌رم له‌شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گروپێكی تایبه‌ت به‌موزیك به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌فیان دامه‌زراندووه

 

تەوار، یەکەمین ڕادیۆى تایبەت بە ژنان لە کوردستان وعێراقدا

  ڕاپۆرتى گەرمیان حەمەخان
تەوار تاکە ڕادیۆى تایبەت بە ژنانە لە کوردستان وعێراق کە لە دواى شەڕى عێراق ــ ئامریکا لە لایەن یەکێتى ژنانى کوردستان بە هاوکارى ڕِێکخراوى ( NPA) نەرویجى دامەزراوەو لە 4/11/2003 پەخشى ئاسایی خۆى بە سیستەمى (AM)دەست پێ کردووەو بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى بەرنامەکانى پەخش دەکرد.
ئامانجى سەرەکى لە دامەزراندنى ڕادیۆى تەوار هۆشیار کردنەوەى ژنان و کۆمەڵگایە دەربارەى ئەرک و مافەکانى ژنان و قسەکردنە لەسەر پرسەکانیان لە دەڤەرەکە
  قەڵاى شێروانە لەگەشتوگوزارەوە بۆ مەیخانەى پیاوانى شار
  ئا / گەرمیانى حەمەى پوور و عەتا حسێن ــ کەلار
پاش ڕووخانى تاکە مەیخانەى شارەکە تەواوى مەینۆشانى کەلار لانە وازبوون و بۆ بەسەر بردنى کاتە بەتاڵەکانیان و هەڵدانى دو پێک شەراب و گۆرینەوەى چوار باس وخواس، ناچار دەبوون ڕوو لە شارەکانى دەورووبەرى کەلار بکەن، تا دواجار لە گۆشەکى شارەکەو لە کوخێکى لە قوڕدروستکراوى بچکۆلەدا فرۆشتنى خواردنەوەکان هاتەوە نێو شارەکەو بەمەش تاڕادەیەک پیاوانى شار پێویستیان بە شارەکانى تر نەما، بەڵام کێشەى نەبوونى شوێن هەر وەک خۆى مایەوە تا ئەوکاتەى کە ووردە ووردە سەر ڕووبارى سیروان و دواتر سەر قەڵاى گەشتیاریی شێروانە کرانە مەیخانە.
  تیرۆریستان پەیدا دەبنەوەو کارى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن
  ڕاپۆرتى ــــــ گەرمیانى حەمەى پوور
بە شێوەیەکى بەرچاو گروپە تیرۆریستییەکان پاش کشانەوەى هێزەکانى پۆلیسى گەرمیان لە تبج و ناوچە دەشتاییەکانى قەرەتەپەو جەلەولا سەریان هەڵداوەتەوەو دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، ڕۆژانەش کارى تیرۆریستى لە ناوچەکە ئەنجام دەدەن و بەرپرسانى ناوچەکەو سەرکردەکانى هێزى پێشمەرگە لەو سنوورە دان بەو ڕاستییەدا دەنێن
رەوشى ئەمنى ناوچەکە
بە پێی ووتەى بەرپرسانى سەربازى و حزبى و حکومییەکانى ناوچەکە ڕەوشى ئەمنى ناوچەى تەبج و دەشتاییەکانى جەلەولا لە ئێستادا لە بارودۆخێکى خراپدایەو گروپە تیرۆریستییەکان دەستیان بە جموجۆڵکردووەتەوە
   

لینك

بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازنی كوردستان

به‌ره‌ی گۆڕان

سایتی په‌رتووك

سایتی ده‌نگه‌كان

سایتی كوردستان نێت

سایتی چراكان
سایتی كڵاوڕۆژنه‌

یانه‌ی ماڵێك بۆ ئه‌ده‌ب

لینكی تر


په‌یوه‌ندی

هه‌ڵبژارده

زيارة بوش للمنطقة     : ستضع اللمسات الاخيرة لتشكيل خريطة الشرق الاوسط الكبير

گەندەڵی پەروەردەیی لە تورکیاش هەیە.....

دەستور

ئەمریکا بۆ وڵاتێکى بەهێزو خاوەن پاوەرە؟

الدين والسياسية في مواجهة تحديات العصر

دیدارێك له‌گه‌ڵ عه‌تاى نه‌هایی-دا

لە بانگهێشتى ئاهەنگى شەکراو خواردنەوەى خۆشەویستەکەمدا

گرەوى بەختى هەڵاڵە...رۆمانى کارەکتەرە جیاوازەکان

دەربارەى وێرانبونى چینی ناوەڕاست

خۆێندنەوەى یەک بۆ پرۆژەى بڵاوکردنەوەى (دیموکراسیەتى ئەمریکى) لە رۆژهەڵاتى ناوەراست