|
ره‌وشى میدیا
له‌روسیا
سامان عزیز/كه‌لار
گومان له‌وه‌دا نیه كه كاركردنى میدیا به شیَوه‌یه‌كى ئازاد و
سه‌ربه‌خۆ یه‌كیَكه له‌و پیَوه‌رانه‌ى كه به‌هاى دیموكراسیه‌تى
پیَده‌پیَوریَت، چونكه ئازادى را ده‌ربرین راسته‌خۆ په‌یوه‌ندى
به‌به‌ها مه‌ده‌نى و دیموكراسیه‌كانه‌وه هه‌یه ،هه‌روه‌ها ریَگه
گرتن و ئازاردان ترساندنى رۆژنامه‌نوسان به‌شیَكى تر‌ى
په‌یوه‌نداره به مه‌سه‌له‌ى گه‌شه‌نه‌كردنى به‌ها
دیموكراسیه‌كانه له‌هه‌ر وولاَتیَكدا.وه نه‌بونى شه‌فافیه‌ت و
نه‌بونى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ بۆ میدیا به‌هه‌مان شیَوه
كاریگه‌ریه‌كى نیَگه‌تیڤى هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشى كاركردنى ئازادى
رۆژنامه‌نوسان.یه‌كیَك له‌وولاَتانه‌ى كه به‌وردى ره‌وشى
رۆژنمه‌نوسان و كارى میدیاى تیَدا چاودیرى ده‌كریَت وولاَتى
روسیایه چونكه دیموكراسیه‌ت له روسیا به‌گومانیَكى زۆره‌وه
سه‌یرده‌كریَت،به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن میدیا و ولاَتانى ئه‌وروپاو
به‌تایبه‌تیش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه،له دواترین راپۆرتدا
كه ته‌له‌فزیۆنى (CNN) ئه‌مریكى له شه‌وى(3/12/2007)دا
له‌به‌رنامه‌ى(special investigation unit)دا بلاَویكرده‌وه
ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه ته‌نها له ساڵى(1991)ه‌وه تا ئیَستا (220)
رۆژنامه‌نوس له روسیادا كوژراون،وه رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام
له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندان و وه ئازادى
راده‌ربرین به‌رده‌وام شۆینى مه‌ترسیه بۆ رۆژنامه‌نوسان و
هاوولاَتیانیش،یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نوسه ره‌خنه گرانه‌ى كه‌له‌م
سالاَنه‌ى دواییدا كوژرا ژنه رۆژنامه‌نوس (ئانا پۆلییتسكا)بوو كه
به كوشتنى ئه‌م رۆژنامه‌نوسه مه‌ترسیه‌كى گه‌وره رووبه‌روى
هه‌موو رۆژنامه‌نوسان بویه‌وه له هه‌مووولاَتدا.چونكه ده‌بیَت
ئه‌وه به‌باشى بزانین كه كاركردنى میدیا به ئازادى ته‌نها
پیشه‌یه‌كى رۆژانه نیه‌و به‌ڵكو پیَوه‌ریَكى گرنگه بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌ها دیموكراسى ومه‌ده‌نیه‌كان كه ئه‌مه‌ش
راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشى سیاسى هه‌ر
وولاَتیَك له‌رووى نیو ده‌وڵه‌تى و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیه‌كانه‌وه
.
|