|
ناسح عبدالرِه‌حیم-هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
Nasehh2007@yahoo.com
" رِه‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌لاَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌خۆت
له ده‌سته‌لاَتدار نیت ,جیایه له رِه‌خنه‌گرتن
له‌ده‌سته‌لاَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سته‌لاَت خراپ به‌كا
رده‌هیَنریَت".
به‌برِواى من زۆریَك له به‌رپرسان و سه‌ركردایه‌تى
یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌ل په‌رستتریت كه‌سى حیزبین له
كوردستاندا,من چه‌نده چاوه‌رِیَم له یه‌كیَتى و پارتى
هیه كه وه‌زع بگۆرِن به‌ئاراسته‌یه‌كى باشتر, هه‌ر
هیَنده‌ش ئومیَدم به یه‌كگرتووهه‌یه,یه‌كگرتووش سودى له
ساده‌یى و وردنه‌بوونه‌وه و بیرنه‌كردنه‌ى میلله‌ت و
خه‌ڵك بینیوه بۆ دریَژه‌دا به ئه‌و قوماره‌ى كه‌له‌سه‌ر
عه‌قڵى خه‌ڵك ده‌یكات.نمونه زۆرن,ئیَوه ئه‌توانن هه‌ردوو
به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌م حزبه بخویَننه‌وه
جاریَك له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دووایه‌ى
په‌رله‌مانى عیَراقى و جاریَكیتر كاتیَك به‌شدارى كابینه‌ى
دزى و گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ى نیَچیر به‌زانیان كرده‌وه,له‌م دوو
به‌یانامه‌یه‌وه هه‌موو كه‌سیَك ئه‌توانیَت په‌یى به‌ریَت
به ئه‌و یاریه‌ى كه یه‌كگرتوى ئیسلامى به عه‌قڵى
ئه‌ندامانى خۆى و خه‌ڵكى كوردستانى ده‌كات, یه‌كیَكیتریش
له‌و نموونانه ئه‌وه‌یه كه یه‌كگرتووى ئیسلامى له
هه‌ڵبژرادنى دووه‌مى په‌رله‌مانى عیَراقدا,بانگه‌وازى دژه
گه‌نده‌ڵى بۆ كوردستان به‌رز ئه‌كاته‌وه كه‌چى نویَنه‌ر
بۆ په‌رله‌مانى عیَرق ده‌نیَریَت,دواى ئه‌وه‌ش خۆشیان
ده‌رِۆنه‌وه باوه‌شى گه‌نده‌ڵى و به‌شدار ده‌بن له
گه‌نده‌ڵترین حكومه‌تى سه‌رزه‌وى,ئه‌گه‌ر میلله‌ت و
كه‌سانیَك نه‌توانن و نه‌زانن ئه‌م یاریه چۆن و چییه كه
یه‌كگرتووى ئه‌یكات,ئه‌وا به قسه باق و بریقه‌كانیان
هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تیَت,به‌نده برِوا م وایه یه‌كگرتووه به‌و
عه‌قڵیه‌ته‌وه ئیش ده‌كات كه‌وا خه‌ڵك و میلله‌ت به‌گشتى
و خه‌ڵكى نارِازىو ئازادیخواز به‌تایبه‌تى بكاته قه‌ڵغان
و خۆشى له‌داویانه‌وه هیَواش هیَواش به‌ره‌و كورسى
ده‌سته‌لاَت له‌دوایانه‌وه برِوات ,ئه‌وان نایانه‌ویَت
ببنه قه‌ڵغان و له‌پیَشه‌وه‌ى میلله‌ت هه‌نگاو بنیَن
به‌ڵكو ئه‌وان كاریان ئه‌وه‌یه سوارى شه‌پۆلى نارِزاى
خه‌ڵكببن و تا ده‌گه‌نه سه‌ر كورسى ده‌سته‌لاَت,ئه‌وان
ده‌یانه‌ویَت میله‌ت بكه‌نه قه‌ڵغان بۆ پاریَزگارى كردنى
خۆیان, نایانه‌ویَت ببنه قه‌ڵغان و سورى به‌رله‌شكر
به‌لاَم به‌هه‌موو خه‌ڵك ده‌ڵیَن ببنه قه‌ڵغان و سورى
به‌رله‌شكر.ئه‌وه‌ى زیاتر مه‌به‌ستى منه له‌م ووتاره‌دا
بیخه‌مه رِوو په‌شیماننامه‌ى ئه‌میرى یه‌كگرتووى ئیسلامى
له قسیه‌كى و هه‌ڵبژارنه‌وه‌ى جاریَكیتر به ئه‌میرو
كه‌سى یه‌كه‌مى حیزب.
,كۆنگره‌ى 5ى یه‌كگرتوو كۆنگره‌ى به كۆیله كردن و
پیرۆزكردنه‌وه‌ى كاریزما و تۆخكردنه‌وه‌ى عه‌قڵیه‌تى
سه‌ركرده په‌رستیه.
به‌شیَك له‌م ووتاره‌م نووسیبوو به‌هۆى سه‌رقاڵیَم به
تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابیه‌كانم نه‌متوانى ته‌واوى بكه‌م
,كاتیَكیش گۆڤارى لڤین "ژماره 67" خویَنده‌وه كه
له‌زمانى سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینه‌وه
نووسراوه"ئه‌و سیستمه سیاسیه‌ى كه پارتى له‌سه‌ر
دامه‌زراوه,سیسته‌مه‌یَكى ئیستیبدادى و
دیكتاتۆریه.ده‌وڵه‌تیَكى یه‌ك پارتییه و ته‌حویلكراوى
هه‌مان سیستمى حیزبى به‌عسى سه‌رده‌مى سه‌دامه" بۆیه
كاتیَك ئه‌وه‌م به‌رچاو كه‌وت گوتم پیَویست ناكات قسه
له‌سه‌ر به‌هادینى بكه‌ین چونكه ئه‌وه خه‌ریكه
ده‌كه‌ویَته گرِوگاڵ ,ئه‌وه‌تانیَ زمانى گرتووه و قسه
ده‌كات ,بۆیه برِیارمدا بلاَوى نه‌كه‌مه‌وه,به‌لاَم
دواتر له ژماره‌ى دواترى گۆڤارى لڤین رِونكردنه‌وه‌یه‌كى
مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووم به‌رچاو كه‌وت كه
,له‌و رِونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵیَت"ئه‌و قسانه هى
ئه‌میندار نییه به‌و شیَوه‌یه‌ى بلاَوكراوه‌ته‌وه قرتاند
و شیَواندن و له سیاقده‌ركردنى پیَوه دیاره"
دیاره بیَده‌نگى كاریَكى جوانه به‌لاَم بیَده‌نگى بۆ
هه‌موو كه‌س و له هه‌موو شویَن و له‌هه‌موو
سه‌رده‌مه‌كاندا كاریَكى جوان نییه به تایبه‌تى بۆ
خه‌ڵكى به‌رپرس و سیاسیى و نووسه‌رو رِۆشنبیرو
رِۆژنامه‌نووس بیَده‌نگى پیَچه‌وانه‌یه بۆى و زۆر نه‌نگى
و سوكیه‌تیه ئه‌گه‌ر بیَده‌نگ بیَت له‌وه‌ها بار‌و
دۆخیَكدا ,ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌كته‌رانه ناشرین ده‌كات
بیَده‌نگیه.بیَده‌نگى حیزبیَكى وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى
نمونه‌یان ئه‌میندارى گشتى كه به برِواى خۆیان
به‌رنامه‌ى كاریان چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تیه,له كاتیَكدا
به‌لاى منه‌وه بیَده‌نگیان هاوتایه به گه‌وره‌ترین
فه‌زاعه‌تى یه‌كیَتى و پارتى,بیَده‌نگی به‌رپرسه
بالاَكانیان هاوتایه به فایلى هه‌ندیَك له به‌رپرسانى
یه‌كیَتى و پارتى سه‌رده‌مى به‌عس.رِه‌نگه كه‌سیَك
هه‌بیَت بڵیَت ئه‌وه ناحه‌قییه به یه‌كگرتووى ئیسلامى
ده‌كریَت ,چونكه حیزبیَكه له هه‌موان زیاتر قسه
ده‌كات,به‌لاَم ده‌بیَت بپرسین ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى
یه‌كگرتوو ده‌یڵیَن چى و چۆنه و كامه‌یه و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندى كیَیه؟به‌برِواى من رِه‌خنه‌گرتن له
ده‌سته‌لاَت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌خۆت له ده‌سته‌لاَتدا
نیت ,جیایه له رِه‌خنه‌گرتن له‌ده‌سته‌لاَت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ده‌سته‌لاَت خراپ به‌كارده‌هیَنریَت"یه‌كه‌میان
كه‌سیَكه رِه‌خنه‌كانى هه‌تا ئه‌و كاته‌یه كه‌خۆى
ده‌بیَته ده‌سته‌لاَت و كورسى ده‌سته‌لاَت ده‌گریَته
ده‌ست,نمونه‌ى ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش به‌رپرسان و سه‌ركرده
و سیاسیه‌كانى ناو حیزبه‌كانیترى ده‌ره‌وه یه‌كیَتى و
پارتین,جۆرى دووه‌مى ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ون
به‌وه‌وه ده‌بینن و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه
ده‌سته‌لاَت چاكسازى تیَدا بكریَت سیستمه‌كه بگۆرِدیَ به
شیَوه‌یه‌كه كه هه‌ركه‌س هاته سه‌ر حوكم نه‌توانیَت
ته‌جاوه‌زى مافه‌كانى خه‌ڵك بكات, هیَنده هه‌وڵ بۆ ئه‌وه
ناده‌ن كه‌سه‌كانى ناو ده‌سته‌لاَت بگۆرِدریَن له
كاتیَكدا ئومیَدى ئه‌وه‌یان لیَبكریَت كه به‌وه‌و باش
بوون هه‌نگاو بنیَن,جۆرى دووه‌م له رِه‌خنه‌گرتن
به‌رده‌وامه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سته‌لاَت
به‌رِیَگایه‌كى باش و رِاستدا ده‌رِوات,به‌لاَم جۆرى
یه‌كه‌م رِه‌خنه‌كانیان كاتییه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى خۆیان
ده‌گه‌نه ده‌سته‌لاَت,لیَره‌وه ده‌مه‌ویَت ئه‌وه بڵیَم
كه رِه‌خنه‌و گله‌یه‌كانى ئه‌ندامانى یه‌كگرتووى
ئیسلامى,بۆ چاكردن نییه‌و رِه‌خنه‌كانیان هه‌تا ئه‌و
كاته‌یه كه‌خۆیان ده‌گه‌نه ده‌سته‌لاَت,نمونه‌ش
ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌ندامیَكى ئه‌و حیزبه بگرین هه‌زار
و یه‌ك رِه‌خنه‌و گلیه‌یان هه‌یه له به‌رپرسان و
حكومه‌تى كوردى ,به‌لاَم هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته
هیچكامیان رِه‌خنه‌كیان نییه له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و
وه‌زیره یه‌كگرتووه‌كان؟ئیَوه برِۆن سه‌یرى ئه‌رشیفى
قسه‌و لیَدوان و نوسینى وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانى
یه‌ككگرتوو بكه‌ن پیَش وه‌رگرتنى پۆست بیركردنه‌وه‌و
رِه‌خه‌نه‌كانیان چۆن بووه و ئیَستاش چۆنه؟
ئیَستا با برِۆینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كه كه
كه‌سایه‌تى ئه‌میرى یه‌كگتووى ئیسلامى و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى
له كۆنگره‌ى پیَنجه‌م,هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین له ملكه‌چى و زه‌لیلى و
خۆبچككردنه‌وه و سه‌رشۆرِى له‌به‌رده‌م یه‌كیَتى و
پارتیدا هیچى تر‌ى نه‌كردووه و تا ئیستا هه‌ڵویَستیَكى
مه‌ردانه‌و لیَوه‌شاوه‌یى و جوان و چاكمان له‌م كابرایه
نه‌بییوه و نه‌بیستوه,ئه‌وه‌ى پیَویستبووه ئه‌م
كابرایه بڵیَت وخه‌ڵكیش له دوایه‌وه بیڵیَنه‌وه
نه‌یوتووه,ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پیَویستبووه بینیَت و
نه‌یتوانیووه یان نه‌ویستووه هه‌نگاوى بۆ
نه‌ناوه,ئه‌گه‌ر خه‌ون به‌وه ده‌بنیَت جاده‌كه ته‌خت
بیَت و تا به خیَراى لیَیبخورِیَت بۆسه‌ر كورسى
ده‌سته‌لاَت ,ئه‌وه خه‌ونه ,به‌لاَم رِه‌نگه خه‌ونیش
نه‌بیَت,چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر ده‌سته‌لاَت و
سه‌روه‌ت و سامانى میلله‌ت ئه‌خوات ئه‌وانه‌ن كه‌مترین
زه‌حمه‌تیان بۆ ئه‌م رِۆژه كیَشاوه,به هه‌رحاڵ ئیَمه
با ئیَستا قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه بۆچى
ئه‌مجاره‌ش سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین به ئه‌میر
هه‌ڵبژاردرایه‌وه ئایا مانه‌وه‌ى له ئه‌میرى و كه‌سى
یه‌كه‌مى حیزبى له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ؟ئایا
كه‌سیَكى لیَهاتووه ؟به‌برِواى من هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى له
بوونى توانا‌و شاره‌زاییه‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو په‌یوه‌ندى
به دوو هۆكاره‌وه هه‌یه.
یه‌كه‌م: هۆكارى ده‌ره‌كى
له‌سه‌ره‌تاوه قیاده‌ى ئیخوان له ده‌ستى بنه‌ماڵه‌ى
مه‌لا عوسمان عبدالعزیز(رِابه‌رى كۆچكردووى بزوتنه‌وه‌ى
ئیسلامى)بووه ,مه‌لاعوسمان به حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌سیَكى
زانا‌و تیَگه‌شتووبوو زۆر خۆى نه‌به‌ستووه‌ته‌وه
به‌ئیخوانى عاله‌مییه‌وه و زۆر جار بیَگویَى كردوون و
فرمانه‌كانى ئیخوانى وه‌ك خۆى بیَبه‌جیَ نه‌كردووه,مه‌لا
عوسمان باوه‌رِى وابوو كه ناكریَت خه‌ڵكانیَك له
ده‌ره‌وى واقیعه‌كه‌وه فرمان بده‌ن و ئیَمه‌ش جیَبه‌جیَى
بكه‌ین له‌كاتیَكدا ئیَمه خۆمان له ناو واقیعه‌كه‌دا
ده‌ژین,ئا ئه‌مه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئیخوان موسلیمین
بیر له‌وه بكه‌نه‌و كه هه‌رچۆنیه‌كیان كردووه قیاده‌ى
ئیخوان له كوردستان له ده‌ستى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه
وه‌ربگرنه‌و بیده‌نه ده‌ستى كه‌سیَكى گویَرِایه‌ڵ,گرنگ
نییه ئه‌و كه‌سه چۆن و چییه ,ئه‌وه گرنگه گویَرِایه‌ڵ
بیَت و له فرمانه‌كانى ئیخوان ده‌رنه‌چیَت,بۆیه ئیخوان
موسلیمین كار بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د
به‌هادین ئاماده‌بكات كه قیاده‌ى ئیخوانى كوردستانى
بكه‌ویَته ده‌ست,هه‌ر ئه‌مه‌شه ئیخوان فرمان به
سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌كات كه كۆچ بكات بۆ ئیَران و
له‌ویَ كار بكات ,پاش كۆچى بنه‌ماڵه‌ى مه‌لا عوسمان بۆ
ئیَرا ن و رِاگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌یه‌كى جیهادى كه
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بیَگویَكردنى ئیخوان بوو له‌لایه‌ن
مه‌لا عوسمانه‌وه بۆیه ئه‌وه‌ى ئیخوان موسلیمین كارى بۆ
ده‌كرد هاته دى و پیَى گه‌یشت و قیاده‌ى ئیخوانى ته‌سلیمى
كه‌سیَكى وه‌ك سه‌لاحه‌دین به‌هادین كرد كه كه‌سیَكى
گویَرایه‌ڵ و ئه‌ژنۆ شكاوى ئیخوان موسلیمینى
عاله‌مییه,هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه كه له‌و رِۆژه‌وه
هیچ كه‌سیَك بۆى نییه ببیَته ئه‌میرى یه‌كگرتووى ئیسلامى
چونكه پشتگیرى ئیخوانى ده‌ره‌وه‌ى نییه,دڵنیاشبن
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى
ده‌میَنیَته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى كه‌سیَكیتر له
به‌هادینى گویَرِایه‌ڵتر ده‌ستى ئیخوان ده‌كه‌ویَت ئه‌و
كاته ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه‌هه‌ڵنه‌بژیَردریَته‌وه
به ئه‌میر یه‌كگرتوو.
دووه‌م:هۆكارى ناوخۆیی
عه‌قڵیه‌تى كۆمه‌ڵگاى كوردى,عه‌قڵیه‌تیَكى خیَله‌كیانه‌ى
هه‌یه كه خۆى له بچوكردنه‌ى و مرۆڤه‌كاندا
ده‌بینیَته‌وه ,تاكى كۆمه‌ڵگاى كوردى هه‌میشه له ده‌ورى
رِموزه‌كان و كه‌ڵته سیاسى و سه‌رۆك خیَڵكان
سورِاوه‌ته‌وه,ئه‌میرى یه‌كگرتووش به پشتبه‌ستن به
ئه‌حكامه دینیه‌كان و سروشتى كۆیلایه‌تى و خۆبه‌كه‌مزانین
له ناو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردى و به گرنگ و
به‌هه‌یبه‌ت سه‌یركردنى سه‌رۆك خیَڵ و سه‌رۆك عه‌شره‌ت و
سه‌ركرده‌و به‌رپرسى سیاسى و حیزبى ,هه‌موو ئه‌مانه
زه‌مینه‌و رِیَ خۆشكه‌ربوون بۆ مانه‌وه‌ى سه‌لاحه‌دین
محمه‌د به‌هادین له‌و پۆسته‌دا,من دڵنیام خه‌ڵكى زۆر باشتر
له ناو یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا هه‌یه‌و له سه‌لاحه‌دین
به‌هادین زیره‌كتر و به‌تواناترو دڵسۆزتر بۆ میلله‌ت و
نه‌ته‌وه‌ى كورد,به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره‌ى
سه‌ره‌وه به‌برِواى من هه‌تا مانه‌وه‌ى سه‌لاحه‌دین له
ژیاندا به كه‌سی یه‌كه‌مى یه‌كگرتوو ده‌میَنیَته‌وه.
به‌پیَى فه‌رمووده‌یه‌كى پیَغه‌مبه‌ر (د.خ)"افچل جهاد
كلمه‌ت حق عند سولتان جائر"واته گه‌وره‌ترین جیهاد ووتى
قسه‌ى حه‌ق و عه‌داله‌ته له‌به‌رده‌م زاڵمه‌كاندا ببورن
له هه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بیه‌كه‌ى چونكه من زۆر شاره‌زاى زمانى
عه‌ره‌بى نیم.
ئیَستا باله پیاوه بیَده‌نگ و ئه‌ژنۆ شكاوه‌ى ئه‌میرى
یه‌كگرتوو بپرسین,ئایا بۆ په‌شیمانى له قسه‌كانى خۆت
؟ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ت رِاستى تیَدا نییه بۆیه نكوڵى
لیَده‌كه‌یت؟باوه‌رِناكه‌م له هه‌موو ته‌مه‌نى
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینى قسیه‌كیترى وه‌ها باشى
كردبیَت,وه‌ك ده‌ڵیَن پیاوى به‌هه‌یبه‌ت قسه‌ى به‌هه‌یبتى
پیَیه,به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌نابى كه‌سیَكى حازر
خۆره‌و هیچ رِه‌نجیَكى بۆ ئه‌و پۆسته نه‌كیَشاوه و
به‌حازر خۆرى پیَى گه‌شتووه بۆیه ناشیه‌ویَت,به‌قسه‌و
كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتى خۆى هه‌نگاوى تر بنیَت بۆ
پیَشه‌وه.
ئیَستا به له‌سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین بپرسین
به‌لاى تۆوه پارتى و به‌عس جیاوازى هه‌یه؟به‌عس خراپ و
پارتى باش ؟ده‌سته‌لاَتى پارتى دیموكراسیه‌و ئیستبدادى
نییه؟تۆ چۆن و به چ رِویه‌كه‌وه سبه‌ى له‌به‌ر ده‌م
خودادا سه‌ر هه‌ڵئه‌برِى و كاتیَك نكۆڵى له خراپى
حیزبیَكى وه‌ك پارتى ئه‌كه‌یت؟
بۆ وه‌بیر خستنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌لاحه‌دینه‌ى خۆى به
پاریَزه‌رى شه‌ره‌ف و ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگا ئه‌زانیَت"
له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ته‌حه‌داو
ده‌ست دریَژى سیَكسى كراوه‌ته سه‌ر 435 ئافره‌ت
-هه‌فته‌نامه‌ى ئاویَنه"به‌رپرس كیَیه له‌م
تاوانه؟له‌به‌رپرسانى پارتى و یه‌كیَتى به‌ولاوه؟شه‌رم
ناكه‌یت په‌شیمانى له‌وه‌ى كه ناوى پارتی به‌خراپ
هیَناوه؟ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیَت تۆ كه‌سیَكى ئیزدواجى
و میزاجى و هه‌ڵپه‌رست و ترساوى؟به‌و رِونكردنه‌وه‌یه‌ت
زیاتر‌و زیاتر شه‌رمه‌زار بوویت,ئه‌گه‌ر چى رِۆژ له‌داواى
رِۆژ سیاسیه‌كان زیاتر له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك سوكترو
شه‌رمه‌زارتر ده‌بن.
*وشه‌ى ناشیرین:مه‌به‌ست لیَى رِوخسار نییه,به‌ڵكو
مه‌به‌ست له ناشیرنى بیَده‌نگیه
|