|
سلمی
كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه
محمد حسین
چوار ساڵی رِابردوو پاره‌یه‌كی زۆر و بیَ پیَشینه هاته
كوردستانه‌وه , هه‌ڵایسانیَكی كه‌م ویَنه‌ى له‌میَژوى بازارِى
كوردیدا دروست كرد و ته‌كانیَكی گه‌وره‌ی به‌ژماره‌ى
ملیاردیَره‌كانی كوردستانیشدا , به‌ڵام هاوكات نیگه‌رانیه‌كی
زۆریشى دروست كردووه لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌می ژیانیَكی ئاسایى و
هیَمن و نۆرماڵیان هه‌یه له‌كوردستاندا , له‌به‌رئه‌وه‌ى پاره
وه‌ك چۆن ئه‌شیَت یارمه‌تی دروستكردنی ئارامی و به‌ختیارى ژیانى
كۆمه‌ڵایه‌تى بدات , ئاوه‌هایش ده‌كریَت ژیان ویَران بكات , یان
ژیانی پیَ ویَران بكریَت , گه‌ر سیسته‌میَكی ئابورى به‌هیَز و
كراوه‌و ئازاد و شه‌فاف نه‌یخاته گه‌رِو ئاڵوگۆرِى پیَ نه‌كات .
تارماییه‌كانی ئه‌م نیگه‌رانیه گه‌لیَك باس و گفتوگۆى هه‌مه‌جۆرى
دروستكردووه , ئه‌م نوسینه‌یش هه‌نگاویَكه بۆخویَندنه‌وه و
خستنه به‌رباسی دیویَكی تر‌ى هه‌ستیارى ئه‌م نیگه‌رانیه , كه
بریتیه له‌و مه‌ترسیانه‌ی تیَكچونی سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
له‌سایه‌ى ئه‌م دۆخه ئابوریه‌دا رِوبه‌رِومان ئه‌كاته‌وه .
خراپ دابه‌شكردنی داهات و ئفلیجی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی
تایبه‌ت به‌بازارِ و ئابورى كوردستان , كۆى ئه‌و گرفته سیاسی و
ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه ئه‌شیَت له‌ژیَر ناونیشانی
گه‌نده‌ڵیدا كۆبكریَته , به‌لاى كه‌سه‌وه تازه‌و نامۆ نیه ,
كه‌س نیه رِۆژیَكی ژیانی خۆى له‌م وڵاته‌دا تیَپه‌رِیَنیَت و
شتیَك نه‌ڵیَت , یان نه‌بیسیَت , له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى , چونكه ئه‌م
گرفته له‌كوردستاندا له‌وه ده‌رچووه هه‌روا له‌به‌رده‌م
پرسیاره سه‌ره‌تاییه‌كاندا بمیَنیَـته‌وه , به‌ڵكو گه‌یشتۆته
قۆناخی ته‌قینه‌وه‌ى دومه‌ڵه‌كانی , گه‌یشتۆته رِاده‌یه‌ك كه
پیَویسته ئیتر چاوه‌رِیَى ده‌رهاویشته كاره‌ساتباره‌كانی بكه‌ین
, وه‌ك ئه‌وه‌ى كه مانشیَته‌كه‌ى * ژماره 409ى رِۆژنامه‌ى
هاوڵاتی نیشانی داین , به‌رِاستی سه‌ره‌تای مه‌ترسیه‌كی
رِاچڵه‌كیَنه‌ره , مه‌ترسیه‌ك هه‌رِه‌شه له تیَكچونی سلمى
كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاى كوردی ئه‌كات . چونكه ئه‌و دۆخه
ئابوریه‌ى ئه‌و رِاپۆرته نیشانمان ئه‌دات مه‌حاڵه له‌سایه‌یدا
هیچ سه‌قامگیریه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌راربیَت , مادام
چواریه‌كی بوجه‌ى هه‌ریَمی كوردستان ئه‌دریَته 678 به‌رپرسی باڵا
, كه‌واته ئیَمه له‌چاوه‌رِوانی ته‌قینه‌وه‌ى كیَشه‌كانی (
كۆمه‌ڵگاى زۆرینه هه‌ژار و كه‌مینه ملیۆنیَر ) دا ئه‌ژین ,
له‌دواهه‌نگاوه‌كانی ویَرانكردنی چینی ناوه‌رِاستداین , كه له
هیچ شویَنیَكی ئه‌م دنیادا به‌بیَ ئه‌م چینه سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی و
سه‌قامگیرى سیاسی و ئابورى دروست نه‌بووه و نایشبیَت .
دادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردنی سامان و داهاتى وڵات‌دا , هاوده‌رفه‌تی
و یه‌كسانی هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م یاسادا , رِیَكخستنیَكی ئازاد و
عادیلانه‌ى ژیانی ئابورى و بازارِ , له بنچینه سه‌ره‌كیه‌كانی
سلمی كۆمه‌ڵایه‌تین , ئه‌وانه‌ى پیَیان وایه سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ده‌زگاى داپڵۆسیَنه‌رو كوته‌كی پۆلیسى دابین ئه‌بیَت , یان
به‌تۆرِه موخابه‌راتیه‌كانی رِاپۆرتنوسینی رِۆژهه‌ڵاتیانه و
بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و تۆقاندن ئه‌سه‌پیَنریَت , بۆخۆیان
گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات . ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس له‌عیَراقدا له‌و جۆره ئه‌زمونانه بوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی
زۆر به‌ئاگر و ئاسن سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی دابین كردبوو , به‌ڵام
هه‌موومان چاره‌نوسی به‌عس و دواتریش كۆمه‌ڵگاى عیراقیمان بینی
به‌ده‌ستى به‌عسه‌وه چی به‌سه‌ر هات . چونكه سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رله‌هه‌مووشت به‌سیاسه‌تی دروستى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تی و
نیشتمانی به‌دی ئه‌هیَنریَت , هه‌ر گروپ و هیَزیَكی سیاسیش
نه‌یتوانی له‌رِیَگاى سیاسه‌ته دروسته‌كانیه‌وه دابینی بكات ,
هه‌میشه دواى تیَكچونی سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌ى , دواى
ئه‌وه‌ى ئاسایشى نیشتمانی وڵاته‌كه‌ى ئه‌كه‌ویَتـه مه‌ترسیه‌وه ,
هه‌ست ئه‌كات پیَویسته خۆی بپاریَزیَت , رِۆژگاریَك كه ئیتر كاتی
خۆپاراستن به‌سه‌ر چووه . هه‌ر بۆیه هه‌مووجاریَك دواى
تیَپه‌رِبونی ده‌رفه‌ته‌كان , دواى تیَكچونی سه‌قامگیرى سیاسی و
ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات , ده‌بینین هه‌موو خه‌میَكی ئه‌م
ده‌سڵاتداره گه‌نده‌ڵانه ئه‌بیَـته ئه‌وه‌ى كه چۆن خۆیان له
زۆرینه‌ى هاووڵاتیه هه‌ژار و برسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ى خۆیان
بپاریَزن ! , له‌جیاتی ئه‌وه‌ى له‌خه‌می پاراستنی ئاسایشى
نیشتمانیدابن , هه‌موو خه‌میَكیان ده‌بیـَته پاراستنی (ئاسایشى
كورسیه‌كانیان ) له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیه هه‌ژار و نارِازیه‌كانیان
.. كه‌واته ئه‌و حكومه‌ته‌ى ناتوانیَت سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆى دابین بكات , ئه‌بیَـت ئاماده‌بیَت دواتر له
شه‌رِى كۆمه‌ڵگاكه‌یدا قاچه له‌رزۆكه‌كانی كورسیه‌كه‌ى خۆى
بپاریَزیَت .
ئه‌زمونی سیاسی و ئابورى ئه‌و وڵاته گه‌نده‌ڵانه‌ى ساڵانه
له‌رِیزی پیَشه‌وه‌ى رِاپۆرته‌كانی رِیًَكخراوی شه‌فافیه‌تی
جیهانیدا دیَن , ئه‌و رِاستیه زۆر ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌مان نیشان
ئه‌دات كه نادادی له‌دابه‌شكردنی داهات و سامانى وڵات‌دا هه‌میشه
گه‌شه‌كردنی بزوتنه‌وه توندرِه‌وه‌كان , شه‌رِى ناوخۆ , تیَكچونی
بارى ئاسایش , په‌ره‌سه‌ندنی مافیاكانی ئابورى كرمیناڵى , تیَكچونی
شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی لیَ ئه‌كه‌ویَـته‌وه . مادام چواریه‌كی
بوجه‌ى هه‌ریَمی كوردستانیش 678 كه‌س له به‌رپرسه باڵاكان
ئه‌یخوات , مه‌حاڵه هه‌ریَمی كوردستان بتوانیَت وه‌كو
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و ته‌ندروست ژیانیَكی نۆرماڵ بژى , چونكه
خه‌ڵكی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر میلله‌تیَكی تر‌ى زیندوى ئه‌م دنیا
كاردانه‌وه‌ى خۆى ئه‌بیَت دژى ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه ئابوریه ,
مه‌حاڵه میلله‌تیَك ئه‌زمونی گه‌رِه‌كه فیرعه‌ونیه‌كان و
گه‌رِه‌كه ته‌جاوز و میللیه‌كانی هه‌بیَـت هه‌ر وا بیَ ده‌نگ
دانیشیَت , ئه‌گه‌ر تائیَستایش له‌كوردستاندا ته‌یاریَكی سه‌در
دروست نه‌بووه , یاخود رِیَكخراوه‌كانی قاعیده نه‌بونه‌ته
خاوه‌ن بنكه‌یه‌كی به‌هیَزى جه‌ماوه‌رى , له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه
زه‌مینه‌ى گه‌شه‌كردنی ئه‌م جۆره هیَزه توندرِه‌وانه له‌بارنیه
, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو ماندو بیَ
تاقه‌ت بووه له‌به‌شدارى سیاسی , ئه‌گینا ئه‌زمونی
(گه‌نده‌ڵۆكراتی) هه‌ریَمی كوردستان , له‌هه‌ناوی خۆیدا تۆوی
قاعیده‌و ته‌یارى سه‌درو هه‌موو توندرِه‌ویه‌كی هاوشیَوه‌ى
هه‌ڵگرتووه . به‌ڵام مه‌رج نیه نه‌وه‌ى نویَ و داهاتوی ئه‌م
وڵاته هه‌روا له‌م خویَنساردیه سیاسیه‌دا بمیَنیَـته‌وه , ئه‌و
نه‌وه‌ى له ئه‌مرِۆوه له‌كۆمه‌ڵگاى كوردیدا پیَ ئه‌گات هه‌ڵگرى
ئه‌و بیزاریه نیه كه باوكانیان له‌شكست و نه‌هامه‌تیه‌كانی
ئه‌زمونی بزوتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازی كوردستاندا بینویه‌تی , بۆیه
پیَویستی به‌كه‌ناڵیَكه بۆئه‌وه‌ى رِق و تورِه‌یى ژیانی پرِ
نه‌هامه‌تی و كوله‌مه‌رگی خۆى پیَ به‌تاڵبكاته‌وه , پیَویستی به
ئایدۆلۆجیایه‌كه بۆئه‌وه‌ى مۆبیلیزه‌ى تۆرِه‌ییه‌كانی بكات دژى
ئه‌و 678 به‌رپرسه‌ى چواریه‌كی بوجه‌ى وڵاته‌كه‌یان خواردووه .
كه‌واته ئه‌زمونی سیاسی هه‌ریَمی كوردستان به‌م نادادیه
ئابوریه‌ى ئه‌مرِۆیه‌وه , تۆوى ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیریه‌كی ترسناكی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته‌دا چاندووه .
نه‌گبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه هه‌میشه رِۆحسوكانه
ئاماده‌بووه باجی هه‌ڵه‌ى (رجل الدوله )statesman كانی بدات ,
بۆرِۆژیَك نه‌هاتووه له هه‌ڵه‌و شكسته‌كانیان بپرسیَته‌وه ,
به‌دڵنیایه‌وه له‌كیَشه ئاینده‌ییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یشدا هه‌روا
زۆرینه‌ى بیَده‌نگی ئه‌م خه‌ڵكه‌یه باجى هه‌ڵه‌كانی ئه‌م
سه‌ركردایه‌تیه ئه‌ده‌ن , له‌هه‌ر ناسه‌قامگیریه‌كی سیاسی و
ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا , هه‌روا ئه‌م زۆرینه بیَده‌نگ و
زیانمه‌نده‌ى ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه چاره‌نوسی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریان ئه‌كه‌ویَـته مه‌ترسیه‌وه .
muhemedhusen@yahoo.com
....................................................
* له‌م ژماره‌ى رِۆژنامه‌ى هاوڵاتیدا رِاپۆرتیَك بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌وه ده‌رئه‌خات كه 25 % ى بوجه‌ى هه‌ریَمی كوردستان
ئه‌دریَـته 678 به‌رسی باڵا و هه‌ر ئه‌م زانیاریه‌ش بۆته
مانشیَتی رِۆژنامه‌كه.
|