|
خویَندكار
وجه‌سته‌ییه‌كى داهۆڵ
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د
كاتیَك خویَندكار شیَوه‌ى قوتابخانه وپۆله‌كانى وه‌ك زیندان
وژووره تاریكه‌كانى وه‌ك به‌ندیخانه,وته‌واوبوونى ده‌وام
ورِۆیشتنى بۆماڵ وه‌ك هه‌ڵهاتن ورِاكردنیَك له زیندان
هاته‌به‌رچاو له‌لایه‌ك , وكاتیَك خویَندن وه‌ك چرایه‌كى زانستى
ورِۆشنبیرى وله‌نیَوهزرو بیر‌و ئه‌ندیَشه‌كانیدا رِه‌نگ وده‌نگى
نه‌دایه‌وه له‌لایه‌كى تر , ئه‌وا له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا
خویَندكار وه‌ك كائینیَكى رِۆشنبیر ومه‌عریفه‌دار كۆتایى
پیَهاتووه ,بۆیه ده‌كرىَ بپرسین ئایا ئه‌و هۆكارانه چین
كه‌بوونه‌ته پاڵ پیَوه‌ریَك بۆ داتاشین وداماڵین خویَندن
له‌خویَندكار؟ وده‌یكاته كه‌سیَكى ته‌نها كویَگر وناچالاك وداهۆڵ
ئاسا كه‌ده‌یه‌ها هه‌ڵه‌ى مامۆستا وخویَندن به‌سه‌ریدا بچىَ ئه‌و
به‌رِاست تیَده‌گا نه‌ده‌جووڵىَ ونه‌هه‌ستیشى پىَ ده‌كا !!وعه‌قڵى
له‌چوارچیَوه‌یه‌كى به‌ستوو ودۆگما وكه‌ئابه‌یدا ده‌ژى ,قاموس
وفه‌رهه‌نگى عه‌قڵَى له‌دوو ووشه‌ى ساردوسرِ ده‌رناچىَ كه‌ئه‌ویش
(به‌ڵىَ ,نه‌خیَر) ه,ئایا ئه‌و هۆكارانه چین كه‌وا له‌خویَندكار
ده‌كات له‌پرسیار وقسه‌كردنى عه‌قلانى دایده‌ماڵىَ؟ ,به‌بۆچوونى من
په‌روره‌ده‌یى خیَزان زیاتر خاوه‌ن فیكر ومۆركیَكى دیكتاتۆرییه
وهیچ حیوار وگفتوگۆیه‌ك نیه له‌نیَو خودى ئه‌ندامانى خیَزانى
ماڵانداوه‌ك بوون وبه‌رنامه هه‌ستى پیَبكرىَ كه‌ئه‌مه‌ش بىَ گومان
كارییگه‌رى به‌رچاو ده‌بینىَ بۆسه‌ر هه‌ڵس وكه‌وت وچۆنیَتى
بیركردنه‌وه‌ى خویَندكار هه‌روه‌ها په‌یه‌وه‌ندى نیَوان خویَندكار
ومامۆستا په‌یوه‌ندییه‌كى عه‌قلانى وته‌ندروستى وواقیعیانه نیه
وبه‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مایى ئاغا ونۆكه‌ره ,وئه‌م گرفته‌ش
له‌زۆربه‌ى خویَندنگاكاندا هه‌ستى پیَده‌كرىَ ئه‌مه‌ش هه‌ندیَك جار
به‌رپرسیاریَته‌كه‌ى ده‌كه‌ویَته ئه‌ستۆى مامۆستا كه‌هه‌ندیك جار
وه‌كو پیَویست نه‌یتوانیوه عه‌قڵى خویَندكار بخویَنیته‌وه وزۆر
جاریش نه‌ك نه‌یتوانیوه وه‌ك تویَژه‌ریَكى كۆمه‌ڵایه‌تى
شه‌خسیانه كیَشه‌كان له‌گه‌ڵ خویَندكاران دا چاره‌سه‌ر بكات
به‌ڵكو هه‌ندیك جار پرسیار له‌ناخى خویَندكاران دا ده‌كوژىًَ
وده‌یه‌وىَ قسه‌ى خۆى به‌سه‌ر خویَندكاران دا فه‌رز بكات
,له‌لایه‌كى تره‌وه خودى خویَندكار تائیَستا نه‌یتوانیوه هه‌ڵگرى
ناسنامه وشوناسى خویَندكار بیَت وله‌پرسیار وتیَرِاماندا چالاك و
ووریا ولیَهاتوو بیَت وئه‌م جۆره خویَندكارانه له‌ئا ینده‌دا
ده‌بنه مامۆستایه‌كى چكۆلانه وچاورِوانین له‌مووچه وهیچ
داهیَنان وفیكریَكى تازه‌یان تیَدا درست نابىَ ,كه‌واته بۆئه‌وه‌ى
بتوانین خویَندكاریَكى چالاك وئه‌كتیڤ وپرسیاركه‌رى رِاسته‌قینه
دروست بكه‌ین مه‌رچه ژینگه‌ى قوتابخانه‌كانمان دووربن
له‌توندوتیژى وفیكرى دۆگما ,جگه له‌وه‌ش گفتوگۆ ودیالۆگ ورِیَز
گرتن له‌قسه ونووسین وزانست بكه‌ینه سیمبول ومۆركى
چاره‌سه‌ركردنى گرفت وكیَشه‌كانمان له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و سیفاته‌ش
فیَرى خویَندكار بكه‌ین كه‌هه‌موو كه‌س پیَدراوه وشایسته‌ى
هه‌ڵه‌كردنه ,هه‌ڵه‌كردن هیچ كات شووره‌ى نیه به‌ڵكو دووباره
وسىَ باره كردنه‌وه‌ى وسوود وه‌رنه‌گرتن له‌ئه‌نجامه‌كانى نه‌ك
شووره‌ییه به‌ڵكو كاریَكى ئاژه‌ڵیه ,بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه
له‌به‌رچاوى خویَندكار رِوون بكریَته‌وه چیدى خویَندكار فیَرى
كرانه‌وه وحه‌كاتیَكى ئه‌خلاقى ده‌بیَت وهیچ كاتیش ناترسیَت
ئه‌گه‌ر له‌گفتوگۆدا له‌به‌رامبه‌ر مامۆستاكه‌یدا هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ش
بكات به‌ڵكو پیَده‌چیَت شه‌رم له‌خویَندكاره هاورِیَكانى بكات
كه‌به هه‌ڵه‌كردنه‌كه‌ى پىَ ده‌كه‌نن كه‌ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترن
فاكته‌ره بۆسه‌ر دۆگما بوون وچه‌قبه‌ستوویى میَشكى خویَندكار
.....
|